راپۆرتراپۆرت

پێشتر ئەدھانۆم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردبوو، قۆناغی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان ھیچ ئەنجامێکی رازیکەری نەبووە و زانیارییە ناتەواوەکان لەبارەی ھۆکار و چۆنیەتی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا، زیانی بە لێکۆڵینەوەکان گەیاندووە.

راشیگەیاندبوو، تیمەکانیان پێویستیان بە زانیاری ورد و راستەوخۆ ھەیە دەربارەی شێوازی چالاکیی تاقیگەی وھان لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پێش سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکە، ئەگەر زانیاری تەواویان لەوبارەیەوە دەستکەوت، کۆتایی بە لێکۆڵینەوە لە تاقیگەکە دەھێنن.

بەھاری ئەمساڵ، رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تیمێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی شاری ووھانی چین کرد و پاش نزیکەی مانگێک لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تیمێکی چینی، لە راپۆرتێکی ھاوبەشدا رایانگەیاند، دەنگۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکە لە تاقیگەی ووھانەوە، دوورە لە راستییەوە و ئەگەری زۆرە ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە گوازرابێتەوە بۆ مرۆڤ.

دواتر بەشێک لە وڵاتان لەوانەش ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا لە چین و ھەڵسوکەوتی تاقیگەی ڤایرۆس ناسی شاری ووھان کرد، کە ھاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، توێژینەوەی لەسەر شەمشەمەکوێرە دەکرد.

بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکانیش، ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیھانی داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ھۆکار و چۆنیەتی سەرھەڵدانی کۆرۆنای نوێ تەنھا لە چین دەکات و بەدیاریکراویش جەخت لە بەدواداچوون بۆ شێوازی کارکردنی تاقیگەی وھان دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش بەردەوام کۆرۆنای بە دروستکراوی چین لە قەڵەم دەدا و تەنانەت لە لێدوانەکاشیدا بە ڤایرۆسە چینییەکە وەسفی دەکرد، دەسەڵاتدارانی چینیش بەردەوام ئەو تۆمەتەیان رەتکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات بەھۆی کەمی کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ھاووڵاتیانی شاری موسل بۆ خۆفێنکردنەوە ڕوو لە ڕووباری دیجلە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتیانیش لە ئێستاوە سەردانی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان دەکەن تا ئەو ئاژەڵە دەستنیشان بکەن کە دەیانەوێت لە جەژنی قورباندا بیکەنە قوربانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، میدیای یەکێتی و گۆڕان بە بێ جیاوازی ھەوڵی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی ھەر یەک لە ڕاگری کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و جێگری سوپاسالار بۆ مەشق لە وەزارەتی بەرگری عێراق، پێگەیاندنی ئەفسەران بە شێوەیەکی ئەکادیمی ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی سوپای عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەزایانی ژینگەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، تا ئێستا نزیکەی ١٨ ملیۆن مەتر چوارگۆشە ئاو لە بەنداوەکەدا ماوەتەوە، لەبەرئەوە مەترسی قەیرانی ئاو دروست نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قایمقامی قەزای خورماتووش دەڵێت، ١٠ ساڵە پڕۆژەی ئاوەڕۆی شارەکە تەواونەکراوە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوەڕۆی خورماتووش ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی خەرجنەکردنی شایستە دارییەکانەوە پڕۆژەکەیان ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...101102103104105...121