لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ناوی منداڵان لە خوێندنگەکان تۆمار دەکرێت
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢١
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت داواکردنی سورەت قەید تەنھا لەو کەسانەیە کە گومان لە بەرواری لەدایکبوونیان دەکرێت.
کوردسات نیوز
٥ی ئابی ٢٠٢١
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت داواکردنی سورەت قەید تەنھا لەو کەسانەیە کە گومان لە بەرواری لەدایکبوونیان دەکرێت.
کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئاسایشی دەریایی بەریتانی هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئاشکرا کرد باسی لەوە کردووە، هۆکاری تەقینەوەکە بە هەڵە مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بارێکی سوتەمەنیدا.
کۆمپانیای "ئەمبرێی" بەریتانی تایبەت بە ئاسایشی دەریایی راپۆرتێکی لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێرانەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بارێکی سوتەمەنی تایبەت بە موشەک لە چینەوە گەیشتووەتە بەندەرەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکەش لە ئەنجامی هەڵە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارەدا روویداوە، کە تایبەت بووە بە سوتەمەنی رەق بۆ موشەکی بالیستی.
دوێنێ شەممە، ژمارەیەك تەقینەوەی گەورە لە بەندەر رەجایی لە شاری بەندەر عەباس سەر بە پارێزگای هورموزگان رویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 86 کەسیش بریندار بوون، تاوەکو دێت ژمارەی قوربانییەکانیش روو لە زیادبوون دەکات.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش ئەوەی خستووەتە روو، سوتەمەنییەکان لە چینەوە هاوردەی بەندەر عەباس کراون.
ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی ئێران کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاندووە، بەڵام باس لەوە دەکەن، هێشتا دوکەڵێکی زۆر و رەش ناوچەکەی داپۆشیوە و کارکردنی تیمەکانی قورس کردووە.
پەتای تای خوێنبەربوون، ئەو پەتایەی ئێستا یەخەی عیراقی گرتووە و بەپێی دوایین ئامارە رەسمییەکان، 14 حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمار کراون.
پەتای تای خوێنبەربوون پەتایەکی ڤایرۆسییە، گواستراوەیە و بەهۆی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، کە لەنێوان مرۆڤەکانیشدا درمە و دەگوازرێتەوە.
ئەگەر نەخۆشییەکە لە سەرەتادا دیاریبکرێت، ئەوا چارەسەرەکەی ئاسانتر دەبێت. بۆیە باشترین شت ئەوەیە هاووڵاتیان هۆشیار بن بەرامبەر بە نەخۆشییەکە و نیشانەکانی، هەروەها رێگاکانی خۆپاراستن لێی جێبەجێ بکەن.
بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ماوەی دوو هەفتە و زیاتر بخایەنێت و هێشتا نەخۆشییەکە دیاری نەکرابێت و چارەسەری وەرنەگرتبێت، ئەگەری هەیە نیشانەکان توند ببن، بەتایبەت ئەگەر خوێن لەژێر پێستدا بڵاوببێتەوە ئەگەری گیانلەدەستدانی نەخۆشەکە هەیە.
رێژەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لەنێوان 15٪ بۆ 30٪دایە.
هیچ پێکوتەیەکی دیاریکراوی نییە، نیشانەکانیشی لەرێگای پێدانی دەرمانی تایبەتەوە کەمدەکرێنەوە.
هۆکارەکانی توشبوون:
ئەم پەتایە لە رێگای بەرکەوتن بە ئاژەڵ و مێرووی هەڵگری ڤایرۆسەکەوە دەگات بە مرۆڤ، هەروەها بەشێوەیەکی زیاتر مێشوولە، گەنە، مشک و شەمشەمەکوێرە هۆکاری گواستنەوەین.
هەروەها بەهۆی سەربڕین و خواردنی گۆشتی ئاژەڵی توشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مۆڤ.
بەدەر لەو هۆکارانەی دیکە، لەنێوان مرۆڤەکانیشدا بەهۆی کارکردن و تێکەڵبوونی کەسانی توشبوو و بەکارهێنانی دەرزی و ئامێری کەسی توشبوو، یانیش پەیوەندی جەستەیی لەگەڵ کەسی توشبوودا، هەروەها کارکردن و مانەوە لەو شوێنانەی مشکیان تێدایە، لەگەڵ بەرکەوتن بە خوێن یان هەر شلەیەکی دیکەی کەسیتوشبوو، دەگوازرێتەوە و بڵاو دەبێتەوە.
نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکە:
-دڵتێکەڵهاتن و هێڵنجدان و رشانەوە
-ئازاری جومگەکان
-سکچوون
-تا
-هیلکی و لاوازی
نیشانە توندەکان کە مەترسییان لەسەر ژیان هەیە:
-بێهۆشبوون
-ناڕێکی لە ئیشوکاری کۆئەندامی دەمار
-پەککەوتنی جگەر
-پەککەوتنی گورچیلە
-پەککەوتنی هەناسەدان
-خوێنبەربوونی ژێرپێست
باشترین رێگاکانی خۆپارێزی:
-داپۆشینی گۆشت لەناو دەفری سەرقەپاتدا.
-بەباشی پاککردنەوەی سەتڵی خۆڵ و خاشاک و باشترە ئەگەر ئەو سەتڵانە سەریان هەبێت.
-دانانی پەردەی گونجاو بۆ دەرگا و پەنجەرەکان کە مێروو و خشۆکەکان پێیدا تێپەڕ نەبن.
-بەباشی کوڵاندنی گۆشت و خۆراکەکانی دیکە.
-بڕینی لقوپۆپی زیادەی دارەکان و دوورخستنەوەی گژوگیا لە ماڵەکان.
-دوورخستنەوەی دار و خشت و کەرەستەی کەڵەکەبوو لە ماڵەکان، کە لانیکەم 40 مەتر و زیاتر.
-پاراستنی پاکوخاوێنی جەستەیی و زوو زوو شۆردنی دەستەکان.
-بڕینی چیمەنی ماڵەکان.
-پێویستە هەر ئاژەڵێک کە سەر دەبڕدرێت قڕتێکەرەکان و گەنەی لەسەرنەبێت و تەنها لە کوشتارگەکاندا ئاژەڵ سەرببڕدێت، بۆئەوەی پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیشی بۆ بکرێت.
-نابێت بەهیچ جۆرێک ئاژەڵ لەناو ماڵ و گەڕەکەکاندا سەر ببڕدڕێت.
بزوتنەوەی حەماس هەڵسەنگاندنی قوڵ بۆ پێشنیازێكی نوێی ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی بارمتەكان و راگەیاندنی ئاگربەستی تەواو لە غەززە دەكات، چاوەڕوانش دەكرێت بزوتنەوەكە لەماوی 48 سەعاتی داهاتوودا لەڕێی دوو وڵاتی نێوەندگیرەوە وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە.
سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، بزوتنەوەكەیان پێشنیازە نوێیەكەی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست بە هەند وەردەگرێت و چاوەڕوان دەكرێت لە 48 سەعاتی داهاتوودا وەڵامی خۆی لەوبارەیەوە بە نێوەندگیری میسر و قەتەڕ بخاتەروو.
سەركردەیەكی تری بزوتنەوەكەش ئاماژەی بەوە كردوە، حەماس گرفتی لەگەڵ ژمارەی ئەو بارمتانەدا نییە كە بڕیارە ئازاد بكرێن و ئامادەن سەرجەمیان ئازاد بكەن، بەڵام هیچ پێشنیازێك قبوڵ ناكەن تاكو دڵنیا دەبنەوە لە ئاگربەستێكی گشتگیر و هەمیشەیی و كشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە و هاتنە ناوەوەی هاوكاری مرۆیی.
لەم سەروبەندەشدا، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا رەوشی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و نەتەنیاهۆ جەختیكردەوە، دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی دەبێتە گەورەترین پاڵپشتی بۆ تیرۆر.
ناتانیاهۆ بە ماكرۆنی راگەیاند، تاكو ئێستا هیچ دەسەڵاتدارێكی فەڵەستینی هێرشیكانی 7ی ئۆكتۆبەری ئیدانە نەكردووە كە تێیدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژران، بەڵكو خەڵك هاندەدەن بۆ كوشتنی جولەكە و پاداشتیان دەكەن.
پەیوەندیەكەی نەتەنیاهۆ و ماكرۆن لە كاتێدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی فەڵەستین ئاشكرایكرد، ماكرۆن بە مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستینی راگەیاندووە كە فەڕەنسا هەڵسەنگاندنی جددی دەكات بۆ دانپێدانانی دەوڵەتێكی فەڵەستینی بەگوێرەی سنورەكانی ساڵی 1967.
وڵاتانی جیهان بەشێوازی جیاجیا جەخت لە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەنەوە و داوا دەكەن هێرشەكان رابگیرێن.
محەمەد موعیز سەرۆكی ماڵدیڤ بڕیارێكی پەسەند كرد كە رێگری دەكات لە هاتنەناوەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ وڵاتەكەی، داواش دەكات ئیسرائیل بەرپرسیاریتی لە ئاستی ئەو تاوانانەی دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی داون بگرێتە ئەستۆ.
لەبارەی پێشنیازەكەی ئیسرائیلەوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و سەباح خالد حەمد شازادەی جێنشینی كوەیت پرسەكەیان تاوتوێ كرد و جەختیانكردەوە لە دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵۆگۆڕی بارمەتەكان.
فشارە دیپلۆماسییەكانی سەركردە جیهانییەكان و نێوەندگیرییان چارەنوسساز دەبێت لە ئاسانكاری بۆ گفتوگۆی نێوان ئیسرائیل و حەماس و رێخۆشكردن بۆ كۆتاییاهتنی ململانێكانی غەززە، هەوڵی لایەنەكانیش بە ئاڕاستەی ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكانی هەردولا و راگەیاندنی ئاگربەستێكی درێژخایەنن بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزیەكانی كەرتی غەززە.