کاک قوباد؛ دەستە خێرەکەی ئەم سەردەمە و باغەوانی ئاوەدانی..
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
19
لە مێژووی هاوچەرخی گەلاندا، هەمیشە ئەو سەرکردانە جێدەستیان دیارە کە لەبری دروشمی گەورە و ململانێی سیاسی و کاری وێرانکەر، ڕێگەی سەخت و ئارامگرانەی بونیادنانیان هەڵبژاردووەو بوونەتە هێزی گۆڕانکاری جۆری لەکۆمەڵگەدا.
کەسایەتی ناو مێژووی گەلان، وەک (لی کوان یو) کە ئەندازیاری پێشکەوتن و نوێکردنەوەی سەنگاپورە بوو، وڵاتێکی هەژار و بێ ژێرخانی کردە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان لەڕێگەی چاکسازی ئیداری، دیجیتاڵکردن، ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکان، و گەشەپێدانی ئابووری ئارام و درێژخایەن.
ئەم مۆدێلە سەلماندویەتی کە سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە خەمی گەورەی ئاوەدانی و بنبڕکردنی ڕۆتین و بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی هەبێت، نەک دروستکردنی کەشوهەوای ئاڵۆزو ژیانی پڕ بگرەوبەردەو قورسکردنی ژیانی خەڵک.
لەم بارودۆخە هەستیارەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش، قوباد تاڵەبانی وەک سەرمایەیەکی گەورە و داهێنەر دەردەکەوێت تەواو کارەکتەرێکی جیاوازە؛ کەسایەتییەکی بەسوود و بەکەڵکە بۆ گەل و وڵات کە پاروو پاروو، خولقێنەری گۆڕانکاری جۆرییە لە کۆمەڵگەدا.
بۆ ئەمڕۆکەی کوردستان کاک قوباد دەستێکی خێر و ئاوەدانە؛ پیاوی ڕۆژە سەختەکان و ئەرکە قورسەکانە.
دوور لە هەموو زێدەڕۆیی و وەسفێکی دەستکرد، بێ ریایی، کارەکتەرێکی ژیر، حەکیم و هاوسەنگی ئەم سەردەمەیە.
بەتایبەت کە لەم سەردەمەدا بیری دەمارگیری و وتاری توندوتیژ ئاسانترین ڕێگەیە، بەڵام ئەو هەرگیز ئەهلی تێکدان و شپرزەکردنی کۆمەڵگە نەبووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، چاوی لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی جیهانە؛ بۆ دروستکردنەوە و بونیادنانەوەی ئەو ژێرخانانەی ڕووبەڕووی داڕمان بۆتەوە.
دیدگای کاک قوباد ڕێک وەک کاری ئەو باغەوانە خەمخۆرەیە کە ئەمڕۆ بە ئارامی و بەپلان تۆو دەچێنێت؛ دەزانێت گەشەکردن کاتی گەرەکە.
بەڵام کاتێک درەختەکە نەشونمادەکات و گەیشتە بەرهەم، هەموو کۆمەڵگە لە سێبەر و بەرهەمەکەی سوودمەند دەبێت.
ئەمڕۆکە هەرێمەکەمان زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بەم جۆرە لە سەرکردایەتیکردن هەیە؛ سەرکردایەتییەک کە بە بێدەنگی کار بكات و هێزێکی هاوسەنگبێت، و داهاتووی بۆ نەوەکان فەراهەمبکات .
کاک قوباد بە کردەوە سەلماندوویەتی کە بونیادنەرێکی ڕاستەقینەیە و دەستە خێرەکەی ئەم سەردەمەی ئاوەدانییە. ئەو ئاوەدانییەش ئەمڕۆکە لە سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان بە چاوێکی ئەرێنی دەبینرێت.




