دیالەکتیکی بوون و شوناس؛ سلێمانی و یەکێتی وەک دوانەیەکی لێکدانەبڕاوی مێژوویی
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
29
«دیالەکتیکی بوون و شوناس؛ سلێمانی و یەکێتی وەک دوانەیەکی لێکدانەبڕاوی مێژوویی»بەڵێ کاک قوباد، سلێمانی هەمیشە یاخیبوونی هەبووە.
ئەمە گوتەیەکی رووت نییە، بەڵکو مەنفێستۆ و دەستنیشانکردنی جەوهەری شارێکە کە بوونی خۆی لەسەر سێ پایەی بنەڕەتی بونیاد ناوە: مەڵبەندی ڕۆشنبیری، سەنتەری بڕیاری سیاسی، و قەڵای ئازایەتی. کاتێک کاک قوباد لە چاوپێکەوتنەکەیدا بەو وشە بەهێزانە دەستپێدەکات، سلێمانی دەخاتە بەردەم ئیختیارێکی مێژوویی؛ ئیختیاری یاخیبوونێکی فەلسەفی کە ڕێگەنادات مرۆڤ تەسلیمی واقیعێکی سەپێندراو بێت.
لەم هاوکێشە ڕادیکاڵەدا، سلێمانی و یەکێتی بوونەتە دوانەیەکی ئۆرگانیکی و لێکدانەبڕاو؛ بەبێ یەک نابن و چەسپانی مێژوویی کەرامەتی ئەم خاکەن.ئەم شارە مۆسیقای ژیانی لە ناو هاژەی یاخیبووندا دۆزیوەتەوە.
کاتێک کاک قوباد باسی ئامادەبوونی خۆی لە «ئۆرکێسترای سەمفۆنی سلێمانی» دەکات و دەڵێت وا هەستم دەکرد لە ناو جەرگەی *«ڤییەنا»*دام، ئەمە گەورەترین مێتافۆری فەلسەفییە بۆ تێگەیشتن لە ناسنامەی شارەکە. ئەمە دەری دەخات کە سلێمانی چۆن لە ناو تەپوتۆزی قەیران و ستەمدا، دەتوانێت فەزایەکی ئەوروپیی پڕ لە ماریفەت، موزیک و هاوچەرخی بخولقێنێت. ئۆرکێسترای سلێمانی لێرەدا تەنها ئامێری مۆسیقا نییە، بەڵکو ڕێکخستنی عەقڵە هۆشیارەکانە؛ دیالەکتیکێکە لە نێوان توندترین ئازایەتی لە دژی ستەمکار، و بەرزترین ئاستی فەرهەنگ، وەفا و میواندۆستی لە ناوخۆدا.دیدگا ستراتیژییەکەی کاک قوباد لەم لێدوانەدا ئەوەمان پێدەڵێت: ئیرادەی ئەم شارە قابیلی کڕین و سازش لەسەرکردن نییە.
سلێمانی و یەکێتی وەک ئەو ئۆرکێسترا سەمفۆنییە وان؛ کاتێک وشە بەهێزەکان و ئیرادەی پۆڵایینی گەنجان پێکەوە دەژەنن، نەزمێکی نوێ لە ئازادی دەخوڵقێنن کە هیچ تاریکییەک ناتوانێت بێدەنگی بکات.




