پێکەوە مشورێک لەم ئاواییە بخۆن
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
12
زمانی هەڕەشە خەریکە جێگەی دیالۆگی بونیادنەرانە دەگرێتەوەو ناوچەکەش بۆتە مەیدانی جەنگێکی مەترسیدار .
پەیامەکەی کاک بافڵ، بە ڕوونی و راشکاوی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کورد لە سەرەتای ئەم قۆناغە هەوڵی خۆپاراستن و ئارامی داوە، نەک ئەوەی ببێتە بەشێک لە فراوانکردنی ئاگری ململانێ. لەبری ئەوە، هەمیشە بانگەوازی دیالۆگ، گفتوگۆ و نێوەندگیری کراوەو سەرکردایەتی کورد خۆپارێزی رەوای هەڵبژاردووە بەو پێییەی ئەم جەنگەی بە چارەنەزانیوە.
پێشهاتەکانی ئەم دواییی، دەرخست کە قۆناغەکە جیاوازتر بووە و ئەگەرەکان لە هەر کاتێکی تردا کراوەترن بوون.
لە دۆخێکی واهادا پێویستی قۆناغەکە وادەخوازێت کە سەرکردایەتی کوردستان خواستی یەکگرتووی دەرخەن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان؛ و دروستکردنی ناوەندێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرقەیرانێک کەدەشێت رووبدات.
لەم قۆناغە گرنگەی مێژوو
کاتی حیکمەت و دانایی و هاوڕاییە.
گەل دەخوازێت بگەڕێنەوە بۆ تێزی چەپکەگوڵەکە؛ بۆ ئەو تێزەی کە لەسەر بنەمای یەکڕیزی و هاوکاری دروست بووە.
پێکەوە مشورێک لەم ئاواییە بخۆن.
قۆناغەکە هەستیارە، هێزی کورد لە یەکڕیزی و هاوڕاییدایە، نەک لە دوورکەوتنەوە و ناکۆکی و گوتاری توندو بێ عەمەل.




