کوردسات کەناڵ و ماڵی رەخساندن و فراوانبوونی بیری نەتەوەییە؛ کوردسات کەناڵی رۆژئاواو گشت کوردبووە، لە کەیسی داگیرکاری لەسەر رۆژئاوادا کوردسات بەشێکی گرنگی بەرزکردنەوەی بیری نەتەوەیی بووە، ستایش هەڵدەگرێت کە لەماوەی پەلاماردانی رۆژئاوادا بە دڵێکی قایمی نەتەوەیی توانی وەشانی خۆی بکات؛ ئیتر لەو چرکەساتە لەو کاتەی داگیرکەران دێن و پەلاماردەدەن هەموو جەنگاوەرین هیچ رێگەیەک بۆ تێگەیشتن نامێنێتەوە جگە لە بەرگری لە خاک و نەتەوە؛ کوردسات لەم تەنگانەیەدا بووە جەنگاوەری مرۆیی و بەرزکردنەوەی ورەی شەرڤان و نەتەوەی کورد لەناوخۆو دەرەوەی وڵات.

لەبەختی کورد مێژووی کارەساتەکان دووبارەو لەیەکچوون، کورد لەتەنگانەدا لەدایک بووەو گەورەبووە، ساڵی ٢٠١٣ بەشێک بووین لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان. 

ئەوکاتە گروپە پەڕگیرەکانی سوریا پەلاماری کوردیاندەداو خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوون .
زیاتر لە سەد کامیۆن هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکرایەوە، بەشێکیشی بەندە بە نوێنەرایەتی کوردسات بردمانە رۆژئاوا .

ئەوکاتە پرد لە نێوان دەروازەی سێمێلکا لەسەر خاپور نەبوو ، بە بەلەم هاوکارییەکان گەیشتنە رۆژئاوا ؛ کوردسات هەمیشە سەرمەشقی کۆکردنەوەی هاوکاری بووە بۆ رۆژئاواو کارەساتەکان کە رویانداو ، هەرتەنگانەیەک روبدات کوردسات بیر لە کوردان دەکاتەوە .

دەبێتە مینبەری کۆکردنەوەی هاوکاری ، نەریتی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری کوردسات سەرمەشقی بووە ، ئێستاش ئەو کەناڵە بەردەوامەو مامەخەمەی کوردانە.

بەڕێوبەرەگەنجەکەی کاک (دێرین لەتیف رەشید) کە برایەکی ئەزیزە و خۆنەویستە ؛ زۆر کوردانە بیردەکاتەوەو خەم لەنەتەوە دەخوات خەم لە هەیەجانی نیشتمانی دەخوات کاری بۆ  فراوانکردنی بیری نەتەوەکردوەو کوردانەیە بیروباوڕی .

کوردساتی هەمووان لەسەردەستی هەڤاڵ دێرین بەشێکی گرنگی ئەو شۆڕشە کلتورییە کە لە هونەری و  رۆشنبیری و فەرهەنگی دەستی پێکردووە، کوردسات مینبەری کۆ کردنەوەی کوردانە لەدەوری رەسەنایەتی کوردایەتی . هاوکارییەکانی بۆ رۆژئاڤا جێگەی فەخرە کە ئەو بیرە زاڵبێت کورد بەتەنگ یەکەوەبێت ، روونیش بووە کە تەنها کورد وەک نەتەوە دۆست و فیداکاری دۆزە رەواکەیەتی .