بۆ کوردسات جیاوازە ؟
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
57
کوردسات پێی نایە 26هەمین ساڵی بەردەوام بونی لەکاری میدیا
من 4ساڵە پەیامنێری کوردساتم ئەم دەزگا میدیایە، هیچ کات نەی ویستوە بۆبینەر زۆری یان لایک و کۆمێنت لێدوانێکی وروژێنەر ، یان دور لەبەهای کۆمەڵایەتی و خێزان بخاتەسەر شاشەکەی .
هیچ کات مایکی کوردسات نەخراوەتەپێش کەسانێک بەقسەی نەشیاو بکرێت بەترێندو بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا قێز بکەنەوە لەسەیرکردن و گوێگرتنی .
مایکی کوردساتم خستبێتە پێش هەر کەسێک لەهەر حیزبێک بیت لەهەرنەتەوەیەک بێت نەی وتوە بۆکوردسات قسەناکەم بەڵکو هەستم کردوە بەدڵخۆشی و متمانەوە پێشوازی لەمایکی کوردسات کردوە .
بەڕاستی لەگەڵ ئەم زۆری و بۆری میدیا و مایک هەڵگرانەی کوردستان ، لەکۆتایدا خڵک ڕێچکەی ڕاستی کوردسات و بڵاو کردنەوەی ئاکارو دابو نەریتی ڕەسەنی کوردی پەسەندە لای هەموو بینەرێکی شاشە .
جێی شانازیە بەشێکین لەو مێژوە جوانە سەربەرزیە دور لەشکاندنی بەها و شکۆی مرۆڤایەتی بۆ لایکێک یان بینەرێکی زیاتر.
ئاسۆئەحمەد
پەیامنێری دەزگای میدیای کوردسات




