لەکەرتی گەشتیاریدا فاکتەرەکان زۆرن بۆ ڕاکێشانی گەشتیار لەوانە بوونی سروشت و کەشوهەوایەکی گونجاو لەبار و بوونی ژێرخانێکی بەهێز و تۆکمە و بوونی چەند سومبولێکی شارستانی،بوونی شوێنەواری دێرین چەندین هۆکاری دیکە، کەدەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشان،لەپاڵ ئەوانەدا کەهۆکارەکانی پێشوو سەرجەمیان هۆکارێکی بەرجەستە و بینراون بەڵام بەپێچەوانەشەوە دەکرێت هۆکاری معنەوی ببێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیار وەک ناو و نازناوی شوێن و وڵاتەکە ستایشکردنی بەشێوازێکی باش و ئەرێنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ناوبانگی وڵاتەکە لەنێو وڵاتەکانی دیکەدا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وڵاتان لەهەوڵدان بۆ بەدەسهێنانی ناوبانگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەویش یەکێک لەڕێگاکان بەدەستهێنانی نازناو و (بڕوانامە نێودەوڵەتییەکان)ـە کەلەلایەن دامەزراوە فەرمی وئەکادیمەبڕواپێکراوەکانەوە دەدرێتە وڵاتان بۆ مەبەستی هاندان و زیاتر بەرەوپێشبردنی خۆیان لەبواری دیارکراودا،لەم نێوەدەدا وڵاتان دەیانەوێت لەڕێگای وەرگرتنی ئەم بڕوانامە نێودەوڵەتیانەوە بیکەنە هۆکارێکی بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و بتوانن زۆرترین ڕێژەی گەشتیار بۆ وڵاتەکەیان بهێنن، وڵاتانی نموونە کەنازناو و بڕوانامەی جیهانیان وەرگرتووە وەک وڵاتی ئیتاڵیا کەبەهۆی مێژووە کۆن و بوونی شوێنەوارە زۆرەکەی لەسەر ئاستی دنیا بەوڵاتی شارستانیەت و شوێنەوار ناسراوە کەلەلایەن ڕێکخراوی جیهانی یونسکۆوە زۆرترین پێگەی شوێنەواریان دیارکردووە،ئەم تۆمارکردنە جیهانییانە دەبێتە هۆی بڕیاردانی گەشتیار نەمانی دوودڵی و ڕارایی گەشتیار لەسەر بڕیاردانی بۆ گەشتکردن ئەو شار و وڵاتە دەیەوێت گەشتی بۆ بکات،لێرەدا تیشک دەخەینە سەر شاری سلێمانی کەشارێکی هەرێمی کوردستانە،لەڕووی گەشتیاریەوە سەرجەم فاکتەرەکانی تری ڕاکێشانی گەشتیاری تێدایە ، کەلەشاری سلێمانیدا دەتوانرێت (١١)جۆری گەشتوگوزار تێداپیادەبکرێت،لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین نازناو و بڕوانامەی ناوخۆیی و جیهانی وەرگرتووە لەوانە 

یەکەم : شاری داهێنەری ئەدەب لەیونسکۆ:

شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی یونسکۆ نازناوی شاری داهێنەری ئەدەبیان پێ بەخشیووە،ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاشخانە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەی شاعیران و نووسەران هەر لەسەرەتای بوونیادنانی سلێمانیەوە پەرەیان پێداوە تاکو ئێستا بەردەوامە، بووە ئەندامی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ کە لە (٢٤٦) شار پێکهاتووەو (٦) کۆمەڵە لەخۆدەگرێت، و لە کۆمەڵەی شارە ئەدەبییەکاندا سلێمانی یەکێکە لە (٣٩) شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ و بەشداری بەرچاوی لە تۆڕەکەدا هەبووە. 


دووەم: ئەندامێتیی کۆنگرەی گەشتیاریی تەندروستی لە عەممان – ئوردون(گەشتیاری تەندروستی)

لەبڕوانامە گرنگ و نێودەوڵەتییەکان بڕوانامەی (گەشتیاری تەندروستی و چارەسەرسازی) کەشاری سلێمانی بەھۆی ئەو پێشکەوتنە گرنگانەی لەوبوارەدا خەڵات و نازناوی گرنگی پێدراوە کەلەساڵی ٢٠١٩ لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و گەشتی تەندروستییدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن،لەلایەن وەزیری تەندروستیی ئوردن و سەرۆکی ئەنجومەنی جیهانیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و یەکێتیی نەخۆشخانەکانی وڵاتانی عەرەبیی؛ خەڵاتی ڕێزلێنان  پێشکەش شاری سلێمانی کرا، لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پردو پەیوەندیی پتەو لە نێوان کەرتی تەندروستیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردندا.

سێیەم: تۆڕی جیهانیی لایتهاوس فارم (کێڵگە ڕێڕۆشنکەرەکان) لە زانکۆی ڤاخنینگی هۆڵەندا،سیانزەهەمین کێڵگەی کشتوکاڵی دنیا /

تۆڕی جیهانی کێڵگەکانی (Lighthousefarm)
 دەستپێشخەرییەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی کرداری کشتوکاڵی بەردەوام و داهێنان کە دەتوانێت یارمەتی جووتیاران بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، نەمانی سەرچاوەکان و ئاسایشی خۆراک.
 بەهۆی بوونی ڕۆحی داهێنەرانەی سەرچاوە مرۆییەکانی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری  
٢٩/ ٥/ ٢٠٢٤دا، جوتیاری پێشەنگ کاک شێخ جەمالی کربچنە و کێڵگەکەی نازناوی ئەندامێتی تۆڕی جیهانیی کێڵگە ڕێڕۆشنکەرەکانیان پێ بەخشرا، 
جوتیاری نموونەیی هەڵبژێردراو بەڕێز شێخ جەمال کربچنە، بەوەی زانکۆی ڤاخنینگ دوانزدە کێڵگەی نموونەیی لەسەر ئاستی دنیا بەو پێوەرە زانستیانە دیاریکردووەو کێڵگەکانی بەڕێز شێخ جەمال دەبنە یەکەم کێڵگەی هەڵبژێردراوی پەسەندکراو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سیانزدەیەمین کێڵگە لەسەر ئاستی جیهان،بەم هۆیەوە پارێزگای سلێمانی و کوردستانیش خرانەسەر نەخشەی بایەخی کشتوکاڵیی جیهانیی.

چوارەم: ئەندامێتی په‌یمان و تۆڕی ئه‌وروپای نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پارێزگارو شاره‌وانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌ش و وزه‌ لە یەکێتی ئەوروپا ٢٠١٨:

پەیماننامەی سەرۆک شارەوانییەکان لە ساڵی (2008 ) کەلەلایەن یەکێتی ئەوروپا دامەزراوە،گەشەی کردووە و واژۆکەرانی سەرانسەری جیهان دەگرێتەوە. بەشداربووان پابەندن بە بەدیهێنانی ئامانجەکانی کەشوهەوا کە زۆرجار لە ئامانجەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی کاربۆن دەگرێتەوە. واژۆکەران و ئەندامانی ئەم پەیمانامەیە بە شێوەیەکی ئاسایی پلانی کاری بەردەوامی وزە و کەش و هەوا (SECAPs) دادەنێن و جێبەجێی دەکەن.
شاری سلێمانی لەساڵی  (٢٠١٨)بووە ئەندامی پەیمانی شارەوانییەکانە بۆ کەش و هەوا و وزە چونکە پابەندە بە چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا و پەرەپێدانی کردارەکانی وزەی بەردەوام لەسەر ئاستی ناوخۆیی. سلێمانی بە بەشداریکردن لە پەیماننامەکە، خۆی لەگەڵ دەستپێشخەرییەکی جیهانی یەکدەگرێتەوە کە جەخت دەکاتە سەر کەمکردنەوەی دەردانی گازی هەدەردراو، باشترکردنی کاریگەری وزە و برەودان بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی نوێ. بە بەشداریکردن لە پەیماننامەکە، سلێمانی خۆی وەک شارێکی پێشکەوتووخواز دەناسێنێت کە تەرخانکراوە بۆ گەشەی بەردەوام و خۆڕاگری کەشوهەوا، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کوالیتی ژیانی دانیشتووانەکەی و بەشداری لە هەوڵە جیهانییەکان بکات بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

پێنجەم: شاری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لەلایەن شارەکانی تری عیراقەوە

بنەماکانی هەڵبژاردن و پێدانی نازناوی شاری پێکەوەژیان و لێبوردەیی سلێمانی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە مامەڵەکردنی مرۆڤدۆستانەی خەڵک و خزمەتگوزاری ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی خواروو و ناوەڕاستی عێراق لەبەهۆی جەنگی داعشەوە ئاوارەی شارەکەبوون ،مامەڵەکردنی گونجاو و دروستی  خاڵەکانی پشکنین و بازگەکان ئاسانکاری ڕێگای هاتنەناوەوەی میوان و گەشتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی.ئاسایش و ئارامی شارەکە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و خوێندکاران سەرجەم ئەو کەسانەی ئارەزوومەندان بۆ مەبەستێک سەردانی شارەکەدەکەن،پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە ئاینیەکانی یشاری سلێمانی(موسوڵمان،کریستیان،
زەردەشتی،یارسان،یەزیدی) بەبێ هیچ بەریککەوتنێکی ئاینی و کۆمەڵایەتی،
لە بەرواری ٢٣/٧/٢٠٢٢ مەراسیمێکی تایبەتی بزاڤی ئاشتیی کوردستان و ناوەندی عیراقنا بۆ دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عیراقدا، لە چواچێوەی پڕۆژەی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عیراقدا، بۆ ساڵی چوارەم لە سەریەک پارێزگای سلێمانی لەلایەن نوێنەری شارە جیاجیاکانی عیراقەوە؛  بە پایتەختی پێکەوەژیان لە سەر ئاستی عیراق هەڵبژێررایەوەو خەڵاتی ئەم سەرکەوتنە بەخشرا.


ئەمانەی ئاماژەمان پێدا نموونەی چەند بڕوانامە و نازناوێک بوو کەپارێزگای سلێمانی لەماوەی ڕابردوودا وەریگرتووە،لەئێستادا سلێمانی کەخاوەنی ٥ لەو بڕوانامە نێودەوڵەتیانەیە بێگومان کاریگەری هەبووە لەسەر بڕیاردانی گەشتکردنیان بۆ شاری سلێمانی لەهزری گەشتیاریدا بەچەند سیفات و بەبوونی ئەو ناو و ناوبانگەی بیستوێتی و ئاگاداری بووە لەکۆمەڵگادا بڕیاری گەشتکردنی بۆ داوە، لەدونیای ئێستادا بەهۆی ئەنتەرنێتەوە کاتێک بڕیارە گەشت بۆ وڵاتێک بکەیت ڕاستەوخۆ دەگەڕێین لەنێو گۆگڵ گەڕانی بۆ دەکەن ، سەرجەم زانیاری لەسەر وڵاتی دیارکراو وەردەگرن بۆیە ئەوکات گەشتیاران بڕیار دەدەن کام شوێن لەسەر کام پێوەر هەڵبژێرن.