دیپلۆماسییەتی قوباد تاڵەبانی لە هەرێم، عێراق و ناوەندە جیهانییە سیاسییەکان، لەوپەڕی باڵادایە. کارەکتەرێکی سیاسی واقعی و دوربینە، کاک قوباد بۆ کورد حەکیمێکی ترەو دەبێتە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری سیاسی.
سەردانەکەی بۆ بەغداد لەم کاتەدا هیوابەخشە بۆ بەدیهێنانی پەیوەندییەکی تەندروست و هێمنی نێوان ناوەندو هەرێم کە لەماوەی رابردودا بەخراپترین تەنگەژەی سیاسی و ئابوریدا تێپەڕی و بووە هۆکاری قەیرانی قوڵی ئابوری لە هەرێمی کوردستان. لە دوای هەڵبژاردنەوە، هەرلایەو بە بارتەقای خۆی، کاریگەری لەسەر پێکهێنان و ئایندەی حکومەتی فیدراڵی هەیە. 
کورد لە عێراقدا لەبەردەم بژاردەی چارەکردنی تەنگەژەکاندایە، بۆ ئەوەش سیاسەتی پراگماتیکی قوباد تاڵەبانی ئەم تەنگانەیە تێپەڕدەکات و قۆناغێکی نوێی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد دەهێنێتە ئاراوە. 
کورد لە عێراق و ناوچەکەدا، لە بەردەم قۆناغێکی گرنگی سیاسیدایە، رەنگە چیتر چەک شتێک بۆ کورد نەکات، زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی دیپلۆماسی هاوکارە لە چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری ناوخۆیی و ناوچەیی.
ئێستا رێک ئەو قۆناغەیە کە ژیری بەهادارەو غروری سیاسی دەستکەوتەکان قڵپدەکەنەوە. 
بۆ کورد لە عێراقدا، ئەوەی گرنگە ئەم سەردانە گرنگەی تاڵەبانی، بەغداد بهێنێتە سەر ئەو رایەی کە پێویستە کێشەکانی نێوان خۆی و هەرێم بەریشەیی چارەسەر بکات و گەل لەسەیوانی ئارامیدا بێ کێشە بحەوێتەوە .