لوتکەی دیبلۆماسییەتی کورد
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
57
دوێنێ قوباد تاڵەبانی بەڕوونی گووتی : کە ئامنجمان ئەوەیە غازی کوردستان پێداویستی ناوخۆیی پڕکاتەوە لێدوانێکی دروستە بۆ خۆدورخستنەوە لە ئاگرە سورە، ئەم قسەیە ئەوپەڕی ژیرانەو دوربینانەبوو چونکە دیبلۆماسییەتی کورد بە ئینکاری غرور بەڕێوەنابرێت و دەبێت خوێندنەوەی قوڵ و ستراتیژی بکات بۆ دۆخی ئيستای کورد کە لەناوەندی ئاگری هەرێمیدایە . قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کە حەکیمێکی سیاسی بە ئەزموونە ، ریشی لە دەوڵەتداری سپی کردوە، باش لەوە حاڵی بووە کە لەم قۆناغەدا کورد نابێت گرفت و تەنگەژەو شەڕ بۆ خۆی دروستبکات بە پاساوی فراوانکردنی کەرتی ووزە .
چونە ناوەی هاوکێشەی بگرەوبەردەی ووزە شەڕێکی قورس دوچاری کورد دەکات و دۆخی کورد لە هەرێم دەباتە ناو شەڕی راستەوخۆی بەرژەوەندییە گەورەکان .
دیفاکتۆ بە ئاشکرا سەیوانەکە دەبەزێنرێت و بە درۆن و مووشەک لە ژێرخانی ئابوری هەرێم دەدرێت و کەسیش نایەتە جواب جگەلەوەی دەچێتە دەستی لیژنەو لیژنەکاری. بەرژەوەندی ووزەی هەرێمی ئەوەندە گەورەیە زۆر لایان ئاسانە کە دۆخی هەرێم سفر بکەنەوە و دۆزەخ دروستبکەن، لایان ئاسانە بمان گەڕێنەوە بۆ چەرخی رابردووی بێ کەسی.
حیکمەتی سیاسی لەوەدایە کە ژیرانە ئەم گەلە بگەیەنرێتە کەناری ئارام و ئۆقرەیی ، وەک بە سلێمانی دەڵێن: دۆخەکە وادەخوازێت؛ نە شیش بسوتێ و نەکەباب بەتایبەت کەبابی هەرێمی کە هەمیشە حازرە بۆ پاروو قوتدان .
کورد لە عێراق دەبێت دژە باو نەبێت، بەڵکو وابەستەی لەیەکتێگەتشتن و پەیوەندی دروستی ناوخۆیی و هەرێمی بێت ئەوسا تامی سەقامگیری دەکات و دور دەبێ لە ئاگری فیتنە .
یەکێتی کە هاواری بۆ پاراستنی سەرچاوەی غاز دەکرد زۆر باش تێدەگەیشت کە ئاسمانە کراوەکە دەرفەت دەدات ژێرخان و سەرخانی ئەم هەرێمە بکەنە ئاگرو دوکەڵ و خەڵوز و تاریکی بسەپێنن، بێ حیکمەت نەبوو ئەو هۆشدارییە کە نابێت کورد بچێتە ناو جەنگی ووزەی هەرێمی.
ئەمڕۆش پێشوازیکردنی قوباد تاڵەبانی لە مایکڵ ریگاس ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. دەرخەری پێگەی گەورەی یەکێتی و پێگەی دیبلۆماسی کاک قوبادە کە عەبا رەشەکەی سوڵح و ئاشتی بووە ، واقعیانە سیاسەتی دیبلۆماسی کوردی لە هەرێم و عێراق و ناوچەکە دەرخستووە، ئێمە پێویستمان بە رەنووشکێنێکە کە لەم بگرەوبەردەیەی کە هەمیشە بەرداشی مێژوو بووە کورد نەجات بدات ، خودا ئەم وڵاتە سەقامگیرو پارێزراوبکات.




