سەردەمەکە نوێیە! پەرلەمانتارێک ئەپلیکەیشنی ChatGPT ڕێبەریەتی نەک دەستوور یان یاسا بنەڕەتییەکانی وڵات. زمان کەی کێشەیە کاتێک AI لە گوگڵ پلەی دەتوانێت لە یەک چرکەدا هەموو شتێکمان بۆ بکات بە عەرەبی، یان تەنانەت سومەری کۆنیش!!

بهێنە پێشچاوی خۆت، ئەم پەرلەمانتارە بەڕێزە دەچێتە سەر مەنسە یان مایک دەگرێ بە دەستییەوە، مۆبایلەکەی لە دەستدایە، دەڵێت OK Google، translate this to Arabic: I propose a new law، و AI ـەکە بە دەنگێکی ڕۆبۆتی وەڵام دەداتەوە. ئینجا لە کاتی دەنگدانێکی گرنگدا، AI ـەکەی دەکەوێتە حاڵەتی ئەپدەیت یان ئینتەرنێتەکەی دەبڕێت! پەرلەمانتارەکە دەڵێت: تکایە چاوەڕێ بکەن، Buffering ـە!

چەند جوانە خەڵکانێک بەو قۆناغە گەیشتووین، نوێنەرەکەیان نەک  هەر تەنها بە زمانی وڵات قسە ناکەین، بەڵکوو حەز و پێویستییان تەنانەت بە خوێندنەوەی یاسا و دەستوورەکانیشی نییە. چیتر پێویستییان بەوە نەماوە بزانن بە نموونە لە بڕگەی ٤ی دەستووردا چی نووسراوە، کاتێک دەتوانین بە AI بڵێین کورت و پوختی بکەوە بۆمان؟ ئەگەر AI ـەکە هەڵە بکات و یاسایەک بۆ بەخشینی سوپەرمارکێت لە جیاتی بەخشینی پێشنوێژگەیەک پێشکەش بکات، باشە و ئاساییە، دەی ئەوە تەکنەلۆژیایە و سەردەمی پێشکەوتنە!

لە دیدی جیل الجدیددا، مۆد مۆدی پەرلەمانتاری WiFi و خێرایە!  چونکە ئیشە سەرەکییەکەیان نە نوێنەرایەتییەکی وڵامدەرەوەی خواست و پێداویستییەکانی خەڵکە، نە هەموار کردنەوە و دەرکردنی یاساشە، بەڵکوو ئەوەیە چەند خێرا بتوانن Copy-Paste بکەن. ئەی خوایە، بەڵکوو سبەی AI بتوانێت لە جیات ئەمانە خۆیشی کاندید بکات ئینجا هیچ کێشەیەک نامێنێت - ڕۆبۆتەکان زمانی عەرەبیش دەزانن!