بەهەموو وەعدو بەڵێنی پارەو بەکارهێنانی حکومەت لە بۆ بانگەشەو هەڵلوشینی سۆزی خەڵک ، بەڵام لیستی یەکێتی  توانی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات . بە تایبەت لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرو کەرکوک ، دەرکەوت سیاسەتی ئێستای یەکێتی نزیک خەڵکەو بە پەرۆشەوە کار بۆ ئایندەسازی کورد دەکات .

لە شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی بازنەی هەڵبژاردنی لەو سنورەدەکرد بە هاوکاری جەماوەرو کادێرانی یەکێتی توانی دەنگی یەکێتی لە سەدهەزار دەنگ نزیک بکاتەوەو سەرکەوتنی گەورە تۆماربکات .

لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کاک قوباد حەکیمانە، کوردانە، نیشتیمانیانە، گەنجانە بە وزەوە توانی بە پەیامی کارو خزمەت ئاستی دەنگدەرانی یەکێتی لە سنوری هەولێر زیاد بکات و یەکێتی بکاتە خاوەن سێ کورسی پەرلەمانی کە ئەوەش جۆرێک بوو لە مەحاڵ لەناو ئەو هەمووفشارەی دژەکانی ی.ن.ک رویدا .

لە سلێمانیش بەهۆی ئەوەی رۆڵی مەرکەزییەت بۆ یەکێتی لە بەڕێوبردنی ئەو شارە گەڕاوەتەوەو ئاسۆی ژیانی سیاسی روونەو دەستکراوە بە کارو خزمەت و کۆتایی هاتوە بە سیاسەتی پۆپۆلیزم، یەکێتی وەک قەوارەیەکی سیاسی توانی لە سلێمانی دەنگی پێویست بۆ خۆی مسۆگەبکات .

  لە شاری کەرکوک بە هۆی دژایەتی هەندێ دوکانۆچکەی سیاسی، کورد لەو شارە یەک کورسی پەرلەمانی لەدەستدا. بەڵام یەکێتی پلە یەکەو دەنگی زۆرینەی رەهای دەنگدەرانی بۆ خۆی مسۆگەرکرد.

ئێستا سیاسەتی یەکێتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیاردایە، دوای پێدانی بەڵێنی زیاتری خزمەتکردن .

ئێستا خواستی خەڵکی کوردستان خزمەتی گەورەی گەرەکە؛ بە تایبەت لە گشت پەیامەکانیدا سەرۆکی ی.ن.ک بافڵ تاڵەبانی بەڕوونی نەخشەی ئایندەی سیاسی یەکێتی دەرخست؛ کە دەخوازێت لە بەغداوە زیاتر خزمەت بە دۆزی کوردو خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.