زۆر گروپ و تاقمی بەرژەوەندی خواز تاقیکرانەوە بێ سودبوو. دواتر بە شاگردی گەڕانەوە ماڵەگەورەکەی ی.ن.ک. 

دۆخی ئێستای یەکێتی لە هەموو سەردەمێک جیاوازترە، لەرابردوو لەسەرو بەندی نەخۆشکەوتنی یەکێتی هەموو خەونمان بە سەرێکی بەهێزو رێبەرایەتییەکی سەردەمیانە دەبینییەوە؛ زۆرینە لەگەڵ فرە باڵی نەبوون ، خواست لەسەرە رێبەرایەتی رێبازی مام بوو ئەو رێبازە بۆ ئایندەی سیاسی بووە چەقی کارکردنی یەکێیی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ، دوای هەورازو دابەزو پوچەڵبوونەوەی دەیان پیلانگێڕی سەرئەنجام ، رێڕەوەکە راستکرایەوە.

 یەکێتی کەوتە دەستی حەق بێژو واقع بینی سەرۆکێک کە خۆی لە کەسایەتی سەرۆک بافڵ بەرجەستەکردووە.

ئێستا دوای راستکردنەوەی رێرەو کاروانەکە بەردەوامە.

 بە حیکمەتی سەرۆک بافڵ لە یەکێیی لە عێراق خاوەن سەنگە لە حکومەتیش حەکیمانە کاک قوباد پارێزەری راستەقینەی دەوڵەتداری سەردەمیانەیەو دژە فەرهەنگی قۆرخکاری دەسەڵاتە و بۆتە سەیوانی دیموکراسی و ئازادی را.

یەکێتی خاوەن دیدی قوڵی مەدەنییەت و دیموکراسی سەردەمیانەیە ، تەنانەت لە گووتارەکانی بانگەشەدا سەرۆک بافڵ ئایندەیەکی روون دەخاتە بەردەم خودی دەنگدەرانی کوردستان ، روون و راشکاو بەهێزی سەنگی هێزی تۆ لە بەغدادو سەرکەوتنی گەورەی لیستی ٢٢٢ ، بە کاریگەرە لەسەر ئایندەی سیاسی کورد، ئێستا ناوەند حسابی گەورە بۆ یەکێتی و سەرۆکەکەی دەکات .

 هەر ئەویش بوو لە تەنگەژەکان دەرگا بەدەرگای دەداو خەمی قوت و موچەی خەڵکی بوو. بپرسە کێ بوو هەر بەیانییەک چاومان دەکردەوە لەبەغدابوو ..؟

 سەرۆک بافڵ بووە عەبای رەشی چارەسەرکردنی زۆر قەیران و بگرەوبەردەی سیاسی نێوان هەرێم و ناوەند .

 هەر ئەو بوو کاری گەورەی بۆ خەڵکی حەق خوراوکرد.

ئێستا کە سات بە سات

لە پرۆسەی دەنگدان نزیک دەبینەوە، ئەوەی گرنگە بۆ خەڵکی خۆمان بەشداری راستەقینەیە لەدەنگدان و بەکارهێنانی مافی دەنگدان کە پەیوەستە بە ئایندەی سیاسی گەلی کورد لە عێراق ، زۆر هێزی پۆپۆلیستی لە رابردوو تاقیکرانەوە بێدەربەست بوون..؟! ئەوەی کردیان تەنها بریتی بوو لە دروستکردنی بەرژەوەندی شەخسی و دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێکی بێ ئەزموون و بێکردار و بارەکەیان گرانترکرد .

روون و راشکاو لە گۆرەپانەکەدا  ئەوەی دەتوانێت لە پرۆسەی ئایندەی سیاسی عێراقدا دەنگی راستەقینەبێت ی.ن.ک ە، دەرکەوت ئەو هێزەی رەگو ریشەی قوڵی هەیەو وابەستەی کۆمەڵگەیە؛ بەکاریگەرە لە ئاراستەی کەشتی کوردایەتی ، بۆ ئەم دەنگدانە هێزی تۆ زامنی مانەوەی ستاتۆی کوردە لە عێراقدا . 

گرنگە بەدەنگ، سەنگی راستەقینە بۆ هێزی تۆ دروستبکەین؛ ٢٢٢ لیستی خەڵکەو خۆتی لێبەدورمەگرە، “رەسەنایەتی بۆ رەسەنەکانە” و رێبازی مام جەلالیش سەیوانی رەسەنایەتی میللییە .