لەم قۆناغەدا تەنها یەکێتییە کە بۆتە سەرچاوەو ئیلهام بەخش بۆ کورد لە ناوچەکەدا؛ خاوەندارێتی یەکێتی خاوەندارێتییە لە دۆزی رەوای کورد بە گشتی و کارکردن بۆ ئایندەی گەلی کورد لە عێراق و رۆژ هەڵاتی ناوین لە زۆر چەرمەسەری ناوچەیی هەر یەکێتی بوو سنورەکانی شکاندوو پشتگیرو پشتیوانی راستەقینەی نەتەوەیی بووە لە رۆژ ئاوا یەکێتی زۆر دەرگای داخراوی بەرووی براکانی کردەوەو خەمی ئەم حزبە دۆزێکەو گەوروترە لە پرۆسەیەک کە ئێستا لە بەردەمییەتی ئەم حزبە بۆ زۆر قۆناغ هاتووە کە تا ئێستا پێی نەگەیشتووە .

لەم بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا سەرکەوتنی یەکێتی لەو پرۆسەیەدا زۆر هاوکێشە دەگۆڕێت و چارەنوسی زۆر دۆسییەی چارەسەرنەبوو یەکلا دەکاتەوە .

لە رابردوو دەرکەوت کە یەکێتی بە حەقیقی هێزی تۆیە لە بەغداد لە ماوەی رابردوو دا هەر یەکێتی و سەرۆک بافڵ بوو توانی زۆر گرێ کوێرکەی پەیوەندییەکانی هەرێم بەغدا بکاتەوە و نزیکی دروستبکات و بارگرانی  سەرشانی مووچەخۆران کەمبکاتەوە ، هێزی تۆ ئەو لۆژیکەیە کە گوێلێگیراوە توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەیە بە تایبەت قەیرانە قوڵەکەی هەرێم و ناوەند کە ساڵانێکە گەل پێوەی گرفتاربووە .

ئەوەی دەیەوێت بێ کێشە چوارساڵی پرۆسەی سیاسی تێپەڕکات؛ دەبێت باش لەوە تێبگات چەند لە بەغداد یەکێیی بەهێزبێت ، ئەوەندە کورد بەهێزو قودرەتی ئاسان چارەسەرکردنی تەنگەژەکانی هەیە .

ئێستا قۆناغەکە چارەنوس سازە گەرەکییەتی کە دەنگ بە لیستی هێزی تۆ بدەین .

 حزبی شەهیدان بکەینە خاوەن سەنگ و قورسایی گەورە بە دەنگ و دەنگدان کە هەنگاو هەنگاو لەو پرۆسەیە نزیک دەبینەوە .