قوباد تاڵەبانی، لە قەڵاو منارەوە کار بۆ ئایندەی هێزی تۆ دەکات
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
33
جوانییەکی کوردانەو دیموکراسیانە لەم هەڵبژاردنەدا، ئەوەیە کە پۆشاکی کوردی زێدەتر بەکاردێ و وەک سیمبول شوناسی کورد دەردەکەوێت؛ بەتایبەت جلە کوردییە کوردانەکەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی کە ئێستا لە قەڵاو منارەوە بانگەشە بۆ باشترکردنی ئایندەی ئەم وڵاتە دەکات .
کاک قوباد گەنج و داناو حەکیمێکی نوێی سیاسی و دیپلۆماتی کوردە ، پیاوی ئەرکە قورسەکانی حکومڕانی و حزبایەتییە .
بە پەیامی نیشتیمانیانە، لە پایتەختەوە بیر لە ئایندەی ئەم وڵاتە دەکاتەوەو بەرپرسانە پەیام دەدا؛ لەسەرجەم دەرکەوتنەکانی، سادە، خاکی و خەڵکییە؛ جیاوازە و دوور لە دەمارگیری و واقعیانەو بەرپرسانە باس لە ئایندەی سیاسی میللەتی کورد دەکات لە عێراق ، بۆتە هێزی تۆی راستەقینە، ئەمەش بۆ کوردو دۆزەکەی لە عێراق گرنگە کە بەهەمان رێگەو رێبازی (سەرۆک مام جەلال) کورد دەتوانێت لە عێراقدا قوڵایی ستراتیژیی خۆی ئاوەڵاتر بکات و کێشەو بێشەکانی بە زمانی دیموکراسی و دیالۆگی جدی چارەبکات.
حیکمەتی سیاسی یەکێتی بە رابەرایەتی (سەرۆک بافڵ تاڵەبانی) لەم قۆناغەدا بۆ کورد گرنگەو خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی دەکات؛ بە تایبەت لە ماوەی رابردوودا بەر لە بگرەوبەردەی سیاسی بە گەشتە زۆرەکانی دەرگا داخراوەکانی بەغدای بە رووی کورددا کردەوە؛ هەر ئەوەش کردییە کلیلی چارەسەری تەنگەژە قوڵەکان
سەرۆک بافڵ بە دانایی ئاوی بەئاگری هەڵگیرساوی هەرێم و ناوەند کرد.
سەرکەوتوانە قۆناغی بگرەوبەردەی بردە سەردەمی نزیکی و هاوبەشی و دیدگای نوێ بۆ تێپەڕبوونی قەیرانە قوڵەکان.
سەردانە زۆرەکانی سەرۆک بافڵ گەواهیدەری ئەوەن کە سەیوانی مام جەلال ماوەو سەرۆک بافڵیش بەهەمان رێچکە بۆتە سەمامی ئەمان و چارەسەری کێشەقوڵەکانی نێوان هەرێم و بەغداد .




