بەڵگە نەویستە كە گەلی كوردستان لەدێرزەمانەوە بروای بە پێكەوەژیانی ئاشتیانە هەبوەو هەیە، لەناوچەكەدا یەكەم نەتەوە كە دەتوانێت خاوەندارێتی لەم پەیامە بكات ئەوە گەلی كوردە، لەناو گەلی كوردیشدا خەڵكی هیچ شارێكی كوردی هێندەی هەولێریان ئاشتیخواز و سنگفراوان نەبوون بۆ پێكەوەژیانی راستەقینە، هەركەس سەیری ناوی گەرەكە كۆنەكان بكات، دیمەنی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی ببینێت،  زوو لەوە حاڵی دەبێت كە هەولێریان پیشەنگن بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە..


‏‎مام جەلالی رەحمەتی هەمیشە لەبۆنەو گفتۆگۆ گرنگەكانیدا پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی دەبەستەوە بەرۆحی كوردایەتی و كوردبوونەوە، رەنگە جەنابیشیان یەكەم سەركردەبن، كە دەیوت عومقی ستراتیژی ئەم قۆناغە  بەغدادە، به ڵێ بروای تەواوی بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە  هەبوو، كاری بۆدەكردو هەوڵەكانی لەبەغداد بۆ ئەو مەبەستە چركردبوەوئەوەی ئەمرۆ بە كردەوە كار لەسەر ئەو رێبازو دیدگایانە دەكات ئەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، بۆیە هەق وایە خەڵكی كوردستان، بەتایبەتی هەولێریانی ئازیز لەم دەنگدانەدا ئاورێك لەو پاشخانە دروستەی مام جەلال و یەكێتی بدەنەوە و متمانە و دەنگیان ببەخشن بە لیستی 222 چونكە بەدڵنیاییەوە ئەوان دەتوانن لەبەغداد بەراستی دەنگی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی گەلی كوردستان بەئامانەتەوە بگەیەنن و بچەسپێنن.. هەولێریانی خۆشەویست دەنگدان بەلیستی 222 دەنگدانە بەسەلماندنی ئەوراستیەی ئێوە خاوەنداری دەكەن..

‏‎ هەڵبژاردن پیرۆز