هەڵبژاردن لە دیدی یەکێتییەوە  بەشداری كردنی راستەوخۆی خەڵك و لایەنەكانە بۆ پرۆسەی بەدیموكراتیزەكردنی دەسەڵات و بۆ وەرگرتن و لەمەحەكدانەوەی متمانە لەلای جەماوەرە..

یەكێتی لەرابردوودا بربرە پشتی پرۆسەی دیموكراسی و رەنگاو رەنگ كردنی کۆمەڵگەو فرەمینبەری و بوار رەخساندنی ئازادی رادەربرین بووە،  مام جەلال خۆی گرنگی زۆری بە لایەنی ئازادی كاری رۆژنامەگەری داوە و تەنانەت لەسەردانەكانی دەرەوەش،  کاتێ بەندە لە تاران و لە ئەنکەرە وەک نوێنەر ی مام لە گەڵیدا بووین، دەمبینی هەر کاتێ دەهات یەکەمجار بۆ نانی بە یانی دۆستە ڕۆژنامەنوسەکانی بانگهێشت دەکردو دەیبینین . لە مانەش بۆ نمونە(محەمەد صادق الحوسیني ، غەسسان بن جددۆ ) وه زۆر ڕۆژنامە نوسی تریش کە لە تاران بەناوبانگبون .دیارە بە هەمان شێوەلە تورکیاش کە دەهات ڕۆژنامەنوسە دیارەكانی دەبینی وەک (جەنگیز چاندار،محەمەد عەلی بیران ،حەسەن جەمال و ئیلنور چەڤیک )وە زۆری تریش. ئەمە داهێنانێکی تازە بوو كەسەركردەیەكی وەك مام بەوشێوەیە مامەڵە بكات راستەوخۆ بەشداری گفتوگۆ بێت لەگەڵ پۆلیك لەرۆژنامەنووسی غەیرە كورد.

یەكێتی نیشتمانی خاوەن بناغەیەكی پتەوە كە بەدەستی مام جەلال و هاورێكانی دارێژراوە، ئەمەش پێناسەی راستەقینەی یەكێتییە كە  لەبورای  ڕەخساندن و گەشەی پرۆسەی دیموکراسی، گەشەپێدانی کۆمەڵگای مەدەنی ، بردنە پێشی پرسی ژنان، گرنگی پێدانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بیرورای ئازاد و رۆژنامەگەری بەردەوامە و پیشەنگە ...لەبواری ئابوریش یەکێتی لە سەردەمی حکومەتی هەرێم ،کابنینەی کە هەڤال کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی بو ،یەکەم بیری نەوتی لە کێلگەی (شیواشۆک) بە ئیمکانیاتی زاتی خۆمان خستە گەڕو پێویستیەکانی خەڵکی پێدابینکرد.

ئێوەش دەنگدەری خۆشەویست بەم دیدگاو تێروانینانەوە گەزی یەكێتی بپێون و دەنگ و متمانەی پێبدەن، چونكە تەنها یەكێتییە دەتوانێت لەیەك كاتدا رەسەنایەتی خەبات ولە بەرەچاوگرتنی ئایندە پێكەوە گرێبدات.. هەڵبژاردن پیرۆز

بەهرۆز گەڵالی

٨-١٠-٢٠٢٥