کوردسات بۆتە شوڕشێکی بونیادنەر لە کۆمەڵدا
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
157
رێبین عومەر
بۆ ئێمە کوردسات جگەلەوەی فێرگەی کارو پیشەو لوتکەی فێربوونی ئەخلاقی کوردایەتییە ناوەندێکی گرنگیش بووە بۆ برەودان بە کاری هەرەوەزی و بەکۆمەڵ، کوردسات هەمیشە بۆ هەمووان بووە.. کەناڵی هەموو چینەکان بووە و بەحەق بەرپرسانە کاری کردووە زۆر کات باجی ئەو سەربەخۆییە پیشەییەی داوە، کوردسات باخچەو خوێندنگەو زانینگەی پەروەردەو زانین بووە بۆ کۆمەڵی کوردەواری.
ئەم وێنەیە بەکۆمەڵە هانیدام کە ئەم بابەتە بنوسم، بەتایبەت کە ئێستا کوردسات بەدەست گەنجێکی کارامەو خۆنەویست و بڵند وەک زاگرۆس، کوردانە و بونیاد نەرانە کار دەکاو پێشەنگی خزمەتی جڤاکە، تیمی بەر فراوانی گروپی کارمەندانی کوردسات لە دووەمین فێستیڤاڵی دەروازەی سلێمانیدا ، کە لە ماوەی هەشت رۆژی فێستیڤاڵەکەدا بەردەوام کار و چالاکییەکانیان بۆ بینەرام دەگواستەوە؛ جێگەی ستایشن.. کە بەم کارانەیان جوڵەی کلتوری هونەری و فەرهەنگی و رۆشنبیری لە کۆمەڵ زیاد دەکەن، کوردسات بەم کارانەی لە ماوەی رابردوو دەستیداوەتێ بۆتە وەزارەتێکی بەرپرس بەرامبەر هەڵخستنی دەرفەت بۆ دەستی کارو جوتیارانی کوردستان و دەزگایەک بۆ برەودان بە کەرتی سینەماو بەرهەمی هونەری و رەخساندنی دەیان فێستیڤاڵ و کاری بەکۆمەڵی هونەری و فەرهەنگی کوردانە .