سەرۆک بافڵ نوێنەرایەتی کوردستانی کرد لە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا

چارەسەری کێشەی مووچە لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کوردستانەوە بوو، بەغدا چەقی ململانێی سیاسیە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستانەو، بە یەکڕیزیی کێشەکان چارەسەر دەبن.

سەرۆک بافڵ نوێنەرایەتی کوردستانی کرد لە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا
پێویستە ئەم سەرکەوتنە بکەینە بنەمایەکی پتەو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر لەگەڵ بەغداو ببێتە هەوێنی یەکڕیزیی ناوخۆیی لە کوردستان.

دوای هەشتا رۆژ لە بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان دەرکەوت گوتاری میانڕەویی و دیبلۆماسی چارەسەرە، 
ئەم رێکەوتنە لە خۆیدا دەبێتە مایەی سەقامگیریی و بوژانەوەی بازاڕو جوڵەی ئابوریی لەهەرێمی کوردستاندا.