عێراق، لە چەقێکی سیاسی ترسناکدا چەقیوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، ئومێدەکان، لەسەر ئەم دۆخە کە هاتوتە پێش تەنها ڕۆڵی حزبە سیاسەکان زۆر گرنگە لەم تەوقیتەدا  بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان “

ئەوەی عیراق دەیکات 
 ریشەیی لە قوڵای هەناوی تائیفەگەریدایە! بە تایبەتی لە عێراقی عەرەبیدا کە هزروو بیرکردنەوەیان  لەگەڵ دیمووکراسێت ناگونجێت لەئەساسدا کەلتورێکیان نیە لەگەڵ دیمووکراسێت ،
، هێزی چەکداری حیزبی-حکومەتی- تایفەگەری، زۆر زاڵن بەسەر سیاسەت و ستراتیژەی حوکومەتی عیراق  “

لە کوردستانیشدا.. لەم هەڵبژاردنەشدا، نەک کێشەکانی هەڵبژاردنی پێشوو، چارەسەر نەکراون، بەڵکو دەیان بەرامبەریش تەشەنەیان سەندووە. بە تایبەتی یەک نەخستنی هێزەکانی چەکدار.. تەشەنەسەندنی گەندەڵی.. فراوانبونی مشەخۆری حیزبایەتی.. بە گشتی لە دۆخی وادا، گۆڕانکاری گەورە بەرەو دیموکراسی و دادپەروەری ڕونەدات. خراپتر نەبێ باشتر نابێ حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نە مووچەی پێدابین دەکرێت نە دەتوانێت لەبیـری تەسکیی حزبی بێتە دەرەوە حوکومەتی هەرێم تەشکیل بکات .

ئێستا بە کورتی و بە کوردی تاکە هێز بووێریی ئەم فۆبیایەی عیراق هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەنها ڕۆڵ گێڕانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبینم “ بۆئەوەی ئەم کێشانەی بەینی عیراق و هەرێم سەرەتا هێورکاتەوە  دواتر ئالیاتێک بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە بە تایبەت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 
کە بوە بەگرێ کوێرەی تۆپی کێشەکان …