دوژمنانی کورد ،وێڕای داگیرکردنی کوردستان و کوشتوبڕی کوردان هەمیشە هەوڵیانداوە مێشکیشمان  داگیر بکەن و مێژووی راستەقینەمان بشێوێنن،.ئەوان  دوژمنن و کەسیش چاوی چاکە لە دوژمن ناکات، بەڵام ئەوەی جێگای داخە، هەندێ جار بە بێ ئاگایی خۆمان دەکەوینە ژێر هەژموونی ئەوان و دێین لاسایی چەواشەکاریەکانیان دەکەینەوە!

ئەو تورک و عارەبانەی ویستویانە سەلاحەدینی ئەیوبی لە کورد داببڕن کەم نین، بەڵام نەیانتوانی و تازەش ناتوانن.

سەلاحەدین ئەیوبی سەرکردەیەکی کورد و موسڵمانی گەورە بوو، مخابن بێگانە لە کورد زیاتر بایەخیان پێداوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە هەندێ کەس بە بیرکردنەوە و چاو و حەزی ئەمڕۆیان سەیری سەلاحەدین و  رۆژگارەکەی دەکەن! ئەوەش هەلەیە.پێویستە

کەسایەتی و رووداوە مێژوویەکان بە پێوری مێژوویی رۆژگاری خۆیان هەلبسەنگێندرێن .

ئەو سەرکردە گەورەیە نەک هەر کوردێکی موسڵمان بووە، بگرە دەوڵەتەکەشی کوردی بووە، بەڵام پایتەختەکەی لە کوردستان نەبووە.

مێژوونووسێکی عەرەب  لە ١٢٥٧ دەوڵەتی  ئەیوبی بە دەوڵەتی کوردان داناوە، کەچی تازە بە تازە هەندێ کەس  بێ هۆکارێکی دیار دەیانەوێ حاشا لەو راستییە مێژووییە بکەن!

بەلێ، سەلاحەدین کوردێکی موسلمانی مەزن بووە و جێگای شانازیشمانە.