لەئێستادا تۆنێک شیشی ئێرانی بە ٦٢٥ دۆلار، شیشی ھەولێر بە ٦٥٠ دۆلار، شیشی ماس_ سلێمانی بە ٧٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەھەرێمی کوردستاندا ١٥ کارگەی بەرھەمھێنانی شیش ھەیە و زۆربەی بەرھەمەکانی ڕەوانەی عێراق دەکرێت.
لەئێستادا جوڵەی کاری بیناسازی لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوەو بەشێک لەو شیشەی بەرھەمدەھێنرێت لە سلێمانی ساغدەبێتەوە
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە بازرگان و بەڵێندەران و خاوەنکارەکانی سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا کێشەو گرفتەکانی بەڵێندەران و بازرگان و خاوەن پیشەجیاکانی سلێمانی بە تایبەت گرفتی زیادکردنی باج و رسومات تاوتوێکرا، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی دا کاری پێویست بکەن بۆ ئەوەی ھێندەی تر خاوەن پیشەجیاکانی سلێمانی زیانیان پێ نەگات.