ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی: بە مەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانتان سەردانی بنکەکان بکەن
هەساو ئەمیر
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە بۆیان دیاری کراوە.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تایبەت بە وەرگرتنی پاداشتەکانیان، ئاگاداری کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی مانگی 10ی رابردوو دەکاتەوە، بە سەرجەم کارمەندانی سەرەکی و یەدەگەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بۆ سەرجەم کارمەندانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.
ئەوەش هاتووە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان، رۆژی 30ی ئەم مانگەیە، کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە.
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە، پێویستە لەکاتی وەرگرتنی پاداشت، کارتی بایۆمێتری دەنگدان و کارتی نیشتمانی یان ناسنامە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.