سوپای پاسداران: دەستمانکردوە بە هەڵوەشاندنەوە و کۆپیکردنەوەی ژێردەریاییەکەی ئەمریکا
بڵند
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دوای ئەوەی ئێران دەستیگرت بەسەر ژێردەریایەکی ئەمریکا لە گەروی هورمز، سوپای پاسداران دەڵێت؛ دەستیان کردوە بە دروستکردنەوەی ئەو ژێر دەریاییە .
سەردار محێبی، وتەبێژی سوپای پاسداران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، ژێردەریایەکە تەکنەلۆژیای زۆر بەرزی تێدا بەکارهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا دەستیانکردوە بە هەڵوەشاندنەوەی و دوبارە دروستکردنەوەی تاوەکو بیخەنە خزمەتی سوپاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 14ـی 9ـ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، توانیویانە دەستبگرن بەسەر ژێردەریایەکی پێشکەوتوی ئەمریکا، کە لە دورەوە ئاڕاستە دەکرێت و بۆ چاودێریکردن و سیخوری بەکاردەهێندرێت.


