سودانی دێتە سلێمانی و لەگەڵ سەرۆك بافڵ كۆدەبێتەوە
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سودانی دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، وابڕیارە rۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.
دەشڵێت، لە سەردانەكەیدا كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات، كە تایبەتن بە بارودۆخی ناوخۆی عیراق و هەڵبژاردنەكانی عیراق و رەوشی ناوچەكە و جیهان.