دیوانی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری بەخێوکاران و بازرگانانی جلوبەرگی خوێندکاران دەکاتەوە کە بەنیازە گۆڕانکاری لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی خوێندکاران بکات بۆ ساڵی خوێندنی داهاتو.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دیوانی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست کوردسات نیوز کەوتووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 گۆڕانکاری لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و خوێندکارانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکرێت.
 
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە "وەک ئەوەی لە یاسا و رێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن."