عیراقعیراق

لیوا (تەحسین خەفاجی) وتەبێژی ژوری  ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد، رایگەیاند، ناوەندەکانی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لە خانەقین و کەرکوک و مەخمور و خۆرئاوای نەینەوا  کارەکانیان دەستپێکرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی ھەڵمەتی ئەمنی و گۆڕینەوەی زانیاری ھەواڵگریی.
وتیشی، ناوەندەکانی ھەماھەنگی لەلایەن سوپاوە بەڕێوە دەبرێن و  ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی تێدا دەبێت و ئەرکیان ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە.


ھەروەھا (لیوا یەحیا رەسوڵ) وتەبێژی فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند: ناوەندە ئەمنییە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە، لەلایەن (مستەفا کازمی) سەرپەرشتی دەکرێت، وتیشی، داعش تەنھا شانەی نوستوی ھەیە، ئەرکی سەرەکی ھێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگەش، لەناوبردنی پاشماوەکانی ئەو گروپە تیرۆریستیەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگاکانی عێراق بەرزدەبێتەوە و کەمترین ئاستی پێوانەی گەرمی ٤٠ پلە دەبێت و پارێزگای بەسڕەش بەرزترین ئاستی پلەی گەرما تۆمار دەکات کە دەگاتە ٤٧ پلە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، شەپۆلی گەرما لە سەرەتایی ئەم ھەفتەیە دەستپێدەکات و تا رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت، لە ھەندێک ناوچەی شاخاوی ھەرێمی کوردستانیش باران دەبارێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: حکومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی توانای لۆجستی ھیزی ئاسمانی لە دامەزراوەی بەرگری،  لەگەڵ فەرەنسا گەیشتۆتە لێکتێگەیشتن بۆ ئیمزاکردنی  کڕینی فڕۆکەی جەنگی و سیستمی (رادار) لەو وڵاتە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەرکرد" کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکانی چاکسازی ئەمریکا لە بنکەکانی ھێزی ئاسمانی عێراق، ھەنگاوەکانی ئەو رێککەوتنە لەگەڵ فەرەنسا خێراتر کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، قەدەغەی ھاتووچۆی رۆژانی ھەینی و شەممە ھاوشێوەی رۆژەکانی تری ھەفتە نیمچەیی دەبێت و لە سەعات نۆی شەو تا پێنجی بەیانی دەبێت.

پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق قەدەغەی ھاتووچۆی تەواوەتی جگە لە رۆژانی ھەینی و شەممە ھەڵوەشاندبووەوە، لە عێراق ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا یەک ملیۆن و ١٥١ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە، چاکبووانیش ٩٢.٢%ی توشبووان پێکدەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەراورد مانگەکانی رابردوو، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەپێی ئەو زانیارییانەش لەبەردەستدان، پێدەچێت لە رۆژانی داھاتووشدا ژمارەی توشبووان بە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دابەزێت.

باس لەوەشکراوە، کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە رابردوو پەیوەندی بەوە ھەیە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، کاریگەرییەکانی وەرگرتنی ڤاکسین تا ئێستا دەرنەکەوتووە، چونکە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی عێراق رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین بەشێوەیەکی گشتی تا ئێستا کەمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، چەندین جار جەختیان کردووەتەوە پێویستە گفتوگۆی نێوان لیژنەی ھونەری ئەمریکا و عێراق دەرنجامی باشی لێبکەوێتەوە و ھەنگاوێک بێت بە ئاڕاستەی دانانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان لە عێراقدا.

ھادی عامری لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا بەپێویستی زانی، تەواوی بنکە ئاسمانییەکانی عێراق لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و ناوچەکانی تر، بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنییەکان و سنورێک بۆ پێشیلکارییەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دابنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی وەزارەتی بەرگری عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری بەرگری بەمەبەستی پێکھێنانی ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان گەیشتە کەرکوک، بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی کەرکوک کۆببێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە لە خانەقین وەفدێکی ھاوبەشی فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ھەمان مەبەست کۆبونەوە و پێکھێنانی ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش تاوتوێ کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی راگەیاندنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەکارھێنانی دوو جۆری جیاوازی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن ھاوڵاتیان دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە و روبەڕوی چەندین نیشانەی مەترسیدار دەبنەوە. 

وتیشی، لە ئێستادا تەنھا ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم لە عێراقدا بەکاردەھێنرێت و دەبێت ھاوڵاتیش یەک جۆری ڤاکسین وەربگرێت.

تیمی راگەیاندنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداریشیدا لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەو پێیەی لەماوەی رابردوودا بەچەندین جۆر خۆی گۆڕیوە، کە دیارترینیان ڤایرۆسی کۆرۆنای ھندیە. 

رونیشیکردەوە، عێراق ھێشتا لەقۆناغی مەترسیدایە و ئەگەری زۆرە لە رۆژانی داھاتوودا، حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەوڵەت توانای دابینکردنی کارەبای بۆ سێ مانگی وەرزی ھاوین ھەیە، بەڵام بەھۆی گەندەڵیی و دەستوەردانی سیاسیی، قەیرانی کارەبا تا ئێستا لە عێراقدا، چارەسەر نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، لە کاتێکدا عێراق کارەبا لە زۆربەی وڵاتانی دراوسێ ھاوردە دەکات، بەڵام تا ئێستا قەیرانەکە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە، بەتایبەتی لە وەرزی ھاویندا.

 بەپێویستیشی زانی کێشە و قەیرانی کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ بکرێت و پرسەکە لە داھاتوویەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، بارودۆخی دارایی عێراق بە تایبەت لە ڕووی نەختینەییەوە لە باشترین دۆخدایە، کاتێک نرخی نەوتیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزدەبێتەوە ئابوری وڵات باشتر دەبێت.


ڕاوێژکارەکەی کازمی جەختیشی کردەوە، ئابووری عێراق و مەترسی لەسەر نیە، بەڵام گەورەترین لەمپەر کە دێتە بەردەمی وادەی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم و پڕۆژە بودجەی گشتی ٢٠٢٢، چونکە نازانن ئەو ھەڵبژاردنە چۆن دەبێت و بابەتی ڕەشنوسی بودجەش کێ دەینوسێت و کەی دەنوسرێت.


دڵنیایشیدا، کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق تا سەرەتای ٢٠٢٢ مسۆگەرە و بڕی نەختینەیی پێویست لەبەردەستدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەک وتەقەمەنی رەوانەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی جزیرە لە بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" کردووە، ھاوکارییەکانیش بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار دۆلار بووە. 
ھاوکارییەکە لە چوارچێوەی پشتیوانی کردنی سوپای عێراقە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و بەشێکە لە پڕۆگرامی سندوقی بودجەی مەشق و راھێنانی ھێزە عێراقییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش دامەزراوە. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر حکومەتی عێراق ھەیە، بۆ گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵی چەکدارانی داعش لە کەمپی ھۆلەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق، لەسەر ئاستی ناوخۆییش چەند لایەنێک دەیانەوێت ئەو دۆسیەیە بۆ بابەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاربھێنن.


سەرچاوەیەکی سەربازیش ئاشکرایکردووە، چەند بژاردەیەک ھەیە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی عێراقییەکانی ناو کەمپی ھۆل، گەڕاندنەوەیان و جێگیرکردنیان لە چەند سەربازگەیەکی سوپای عێراقیش یەکێکە لە بژاردە بەھێزەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند، بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە پێی ئەو زانیارییانەش کە لەبەردەستدان، پێدەچێت لە ڕۆژانی داھاتووشدا ژمارەی تووشبووان بە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دابەزێت.


باس لەوەشکراوە، کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە ڕابردوو پەیوەندی بەوە ھەیە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، کاریگەرییەکانی وەرگرتنی ڤاکسین تا ئێستا دەرنەکەوتووە، چونکە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی عێراق ڕێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین بە شێوەیەکی گشتی، تا ئێستا کەمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ڕایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەکەکانی نزیک نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و کارمەندانی نەخۆشخانەکە داوای نۆژەنکردنەوەی ئەو نەخۆشخانە و دابینکردنی پێداویستییەکان دەکەن، چونکە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی بەغداد کە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕووی لێدەکەن.


لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە، بەھۆیەوە ٨٠ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون، تاوەکو ئێستاش ئەو بەشە سوتاوەی نەخۆشخانەکە نۆژەن نەکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقی بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ٣٠٨ ھاوڵاتی عێراقی لە ھیندستانەوە گەڕێنرانەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە ھیندستان گیریانخواردبوو.


ھاوکات "فەلاح عەبدولحسێن" باڵیۆزی عێراق لە ھیندستان ڕایگەیاند، حکومەتی ھیندستان ڕێگە نادات ئەو عێراقییانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، بگەرێنرێنەوە بۆ عێراق و ھەر لە ھیندستان بە خاک دەسپێردرێن.


ڕاشیگەیاند، ئامارێکی وردیان لە بەردەست نیە، کە چەند عێراقی لە ھیندستان گیریانخواردووە و چەندیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە شەش کەس زیاترە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە" تورکیا و ئێران بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان لە دامەزراندنی بەنداوی زیاتر لەسەر ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، و گرتنەوەی ئاو لە عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات بەم ڕێژە بەرزە جێی نیگەرانییە و ئەگەر حکوومەتی فیدراڵی ڕێوشوێنی پێویست نەگرێتەبەر لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بۆ بەردانەوەی ڕێژەیەکی زیاتری ئاو، دۆخێکی خراپ بەڕێوەییە.
لە کۆتاییشدا جەختیکردۆتەوە ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات، ناچار دەبن لە ئێستاوە ئاوی گلدراوە بەکاربێنن بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ، ئەمەش ئەگەری ھەیە کارەساتی بەدوادابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...467468469470471...476