مستەفا کازمی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە داوای ھاوکاری لە بایدن کردبوو
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢١
کازمی گەنج
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢١
کازمی گەنج
پەرلەمانتارێك ئاشكرایدەكات، بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە پێدەچێت پەسەندكردنی زیاتر لە 150 پرۆژەیاسا بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخرێت.
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، پێویستە ئەنجومەنەكە مانگانە لانیكەم هەشت دانیشتن ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی ناو ئەنجومەنەكە و تەواونەكردنی رێژەی یاسای ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، ئەنجومەنی نوێنەران لەماوەكانی رابردوودا نەیتوانیوە هیچ دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی قوڵبوونەوەی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنەكان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران لێكتێگەیشتنێك دروستبووە بۆ دواخستنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسا گرنگەكان بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، كە ژمارەیان زیاتر لە 150 پرۆژەیاسایە.
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، کەتیبەکانی قەسام، رۆژی شەممە، چەند وێنەیەکی "ماڵئاوایی" زۆربەی ئەو بارمتانەی بڵاوکردەوە کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، هاوکات هۆشداریی دا کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە لەوانەیە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە، کەیسی فڕۆکەوانی ونبووی ئیسرائیلی، رۆن ئاراد، دێنێتەوە یاد کە لە ساڵی 1986ەوە چارەنووسی نادیارە، ئەمەش نیگەرانی و ترسێکی قووڵ لەسەر چارەنووسی نادیاری بارمتەکانی ئێستا دروست دەکات.
کەتیبەکانی قەسام 48 وێنەی بارمتەکانی لەسەر کەناڵی تێلیگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر هەریەکەیان ناوی "ئاراد"ی نووسیوە. ئاراد فڕۆکەوانێک بوو کە لە ساڵی 1986 فڕۆکەکەی لە باشوری لوبنان خرایە خوارەوە و سەرەڕای بوونی چەندین گێڕانەوە بۆ ئەگەری مردنی، تا ئێستاش چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
کەتیبەکانی قەسام لە راگەیەندراوێکدا کە هاوپێچی وێنەکان کرابوو، رایگەیاند: "بەهۆی کەللەڕەقیی سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ و ملکەچبوونی سوپاسالار ئیال زامیر... وێنەیەکی ماڵئاوایی لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە غەززە".
ئەم هەنگاوەی حەماس دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل لە رۆژی سێشەممەوە هێرشێکی بەرفراوانی زەمینی بۆ سەر شاری غەززە دەستپێکردووە. سوپای ئیسرائیلیش رۆژی هەینی رایگەیاند کە خۆی ئامادە دەکات بۆ لێدانی شاری غەززە "بە هێزێکی بێوێنەوە"، ئەمەش دوای ئاوارەبوونی نزیکەی نیو ملیۆن کەس دێت کە لە ترسی هێرشەکان شارەکەیان جێهێشتووە.
شایەنی باسە، لە کۆی 251 کەس کە حەماس لە هێرشەکەی ئۆکتۆبەری 2023دا دەستبەسەری کردن، هێشتا 47_48 کەسیان لە غەززە ماونەتەوە، کە سوپای ئیسرائیل مردنی25 کەسیانی راگەیاندووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند کە پرۆسەی چاپکردنی لاپەڕەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە رێژەی 50٪.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی چاپکردنەکە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەشکرد؛ بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران لاپەڕەکان بەپێی ستانداردی ئەمنیی زۆر توند چاپ دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتیی ژمارەی لاپەڕەی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی گشتی 22 ملیۆن و 46 هەزار و 200 لاپەڕەیەو بۆ دەنگدانی تایبەتیش یەک ملیۆن و 509 هەزار و300 لاپەڕەیە . هەروەها لاپەڕەی یەدەگیش چاپکراوە بۆ روبەروبوونەوەی هەر پێشهاتێک.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەدا کە لاپەڕەکان چەندین تایبەتمەندیی ئەمنیان هەیە، لەوانە:
نیشانەی شاراوە.
جۆرە مەرەکەبێکی تایبەت کە تەنها بە ئامێر و تاقیکردنەوەی تایبەت دەدۆزرێتەوە.
تایبەتمەندیی دژە-کۆپیکردن.
جۆرە کاغەزێکی تایبەت کە هاوشێوەی پارەی نەختینە نیشانە و هێمای نهێنیی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی پرۆسەکە.
وتەبێژی کۆمسیۆن دووپاتیکردەوە کە ئەم رێوشوێنە توندانە بۆ دڵنیابوونە لە سەلامەتی و پاک و بێگەردیی پرۆسەی دەنگدان.