قالیباف: دوژمن توانای جەنگی هاوشێوەی 40 رۆژەی نەماوە
بڵند
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، رەوشی نە جەنگ و نە ئاشتی ناتوانێت بەردەوام بێت، جەختیشیکردوەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە روبەڕوبونەوەی دوژمن پێویستە مەترسییەکان دورخەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند بەهۆی خۆڕاگری سەربازیی و توانای هێزەچەکدارەکانیان لە مەیدانی جەنگدا رێگریان لە تواناکنی دوژمن کردوە و ئێستا دوژمن ئەو توانایەی نەماوە هاوشێوەی جەنگی 40 رۆژ هێرشبکاتە سەر ئێران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، نابێت گیرۆدەی گفتوگۆ سیاسییەکان بن، چونکە کە باس لە دانوستان بکەن، تۆمەتبار دەکرێین بە تەسلیمبوون و ئەگەر باسی شەڕیش بکەن، پێیان دەوترێت شەڕخواز.



