دۆناڵد ترەمپ بە فۆکس نیوزی راگەیاند، ئەگەر تاوەکو دوای سەری ساڵی نوێ نەگەنە رێککەوتن، ئەوا جەنگ و هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەنەوە.
 
روونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن، بەڵام هیچ ئەنجامێکی راستەقینەیان نییە و لە ئێستادا هیچ نیشانەیەک بۆ ئامادەیی ئێران بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بەدی ناکرێت.
 
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران هەوڵی شکاندنی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بدات، ئەوا کەشتییەکانیان نقوم دەکەن،
 
ترەمپ دەڵێت، "دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێرانم بینیوە و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم لە ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوام بن".