سەباح نوعمان: روداوەکانی جورف سەخر هەنگاوەکانی کۆنترۆڵکردن و رێکخستنەوەی چەک خێراتر دەکەن
بڵند
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، سەرجەم پێکهاتە ئەمنییەکان لە ناوچەی جورف سەخر لەژێر فەرماندەیی و کۆنترۆڵێکی یەکگرتودان.
سەباح نوعمان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕەی لە هێزەکانی ئەو ناوچەیەدا کراوە، بە فەرمانی راستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران بووە و سەلماندویەتی کە بڕیاری ئەمنی لە عیراقدا یەکگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی خێراترکردن و نزیککردنەوەی وادەی کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
بەپێی لێدوانەکەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، کە لە رۆژی هەینیی رابردوەوە دەستی پێکردوە و چوار پێکهاتەی ئەمنی (سوپا، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی وزە) بەستراونەتەوە بە بارەگایەکی کۆنتڕۆڵی هاوبەشەوە بۆ ئەوەی هێزە کۆنەکان بە هێزی نوێ جێگۆڕکێیان پێ بکرێت.
ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئامانج لەم هەنگاوانە پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان، کردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی نێوان جورف خەسر و پارێزگاکانی تر و ئامادەکردنی زەمینەیە بۆ گەڕانەوەی دانیشتوان و نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزاری و دامەزراوە پیشەسازییەکانی ناوچەکە.


