هاکان فیدان: تورکیا توانای چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەی هەیە
سەحەر عومەر
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، هەژموونیی پێشوو لە ناوچەکەدا نەماوە و ئێستا وڵاتەکەی توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەی هەیە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (TGRT Haber) ئاماژەی بەوە دا، کێشەی دارایی جەنگی ئێران و ئەمریکا لێکەوتەی کارەساتباری بۆ جیهان هەبووە. لەبارەی غەززەش وتی: "هەر لایەنێک یارمەتیدەری ئەو کۆمەڵکوژییە بێت باجی سیاسی دەدات و هەڵوێستی ئێمەش بە دڵی زلهێزەکان و ئیسرائیل نییە."
لەبارەی پەیمانی مەککە روونیکردەوە، پشتیوانی پاراستنی سعودیە دەکەن بەبێ ناردنی هێز بۆ یەمەن و جەختی کردەوە: خوازیاری جەنگ نین، بەڵام دەزانین لە کوێ وەڵام بدەینەوە.
سەبارەت بە لیبیاش، فیدان ئاشکرایکرد لە میانی لوتکەی تورکیا-ئەفریقا لە 8 و 9ی کانوونی یەکەمدا، ئەردۆغان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و پەیوەندییەکانیان بۆ یەکگرتوویی رۆژهەڵات و رۆژئاوای لیبیا بەکاردەهێنن.



