عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون لە هۆکارەکانی ئەو بێڕێزیکردنەی لە کاتی یەکێک لە نمایشەکانی چالاکییەکانی "رۆژی سەروەری"دا بەرانبەر ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام درا.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان کردەوە.

هاوکات رێنمایی دا بە گرتنەبەری رێکارە یاساییە پێویستەکان بەرانبەر سەرپێچیکاران، هەروەها تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە و بەرزکردنەوەی ئەنجامەکانی لە زووترین کاتدا.