سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئێران دەیەوێت رێككەوتن بكات، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانییەكانی ئەمریكادا نییە، هەربۆیە واشنتۆن هەوڵ نادات وادەی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە درێژ بكەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێككەوتن، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە ناكات كە ئەوان بە پێویستی دەزانێت، هەربۆیە هەوڵ نادەن بۆ درێژكردنەوەی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ تاران.

ترەمپ وتیشی، تاكە هۆكاری جەنگەكە ڕێگریكردنە لە ئێران كە چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانیشیانەوە ئێران توانای پەرەپێدانی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی نەماوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد، لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە گەرووی هورمزیان بە تەواوی كۆنترۆڵ كردووە و حەز بە بیرۆكەی ئەوە دەكات گەرووەكە وەك ناوچەیەكی سەر بە ئەمریكا رابگەیەنێت .

هەروەها وتیشی، هەفتانە ملیۆنان بەرمیل نەوت لە ڕێگەی گەرووەكەوە تێدەپەڕێت و نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردووە، لە كاتێكدا ئێران بەهۆی هەڵاوسانی ئابوورییەوە بە رێژەی لە 300٪ توانای بەخێوكردنی سوپاكەی نەماوە.