عەلی زەیدی: عیراق لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە
بڵند
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتوە و دەبێت بیر لە رێگەیەکی تر بکەنەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە، عیراق زۆرترین زیانی بەرکەوتوە و ناکرێت بۆ هەناردەکردنی نەوت تەنها پشت بە یەک رێگە ببەستن.
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەک لە لێپرسراوان، خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە، لە کاتێکدا ئەوان دەیانەوێت ئابوریەکی بەیز بونیاد بنێن.
عەلی زەیدی، وتوشیەتی، هەر بەرمیلێک نەوت کە نەفرۆشرێت، هۆکارە بۆ دواکەوتنی موچە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، یاخود دەبێت زیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
عەلی زەیدی رویدەمی کردوەتەوە، لێپرسراوانی عیراق و دەڵێت؛ دەرفەتی باش هەیە، دەبێت لێپپرسراوان بەرپرسیارێتی هەڵگرن و دەوڵتر پابەندبوونی هەیە و بەشێکی زۆری ئەو پابەندبوونانەش دەکەونە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتەوە.
عەلی زەیدی جەختیکردوەتەوە، هیچ بیانوویەک نییە و ەوان ئەنجامیان دەوێت، پێشبینیش دەکەن هەفتەی داهاتوو ئەو ئەنجامانە ببینین.


