وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئێران: بەهۆی جەنگەوە نزیکەی 100 فڕۆکەمان زیانی بەرکەوتوە
بڵند
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە وڵاتەکەیان، نزیکەی 100 فرۆکە و 140 کەشتییان زیانیان بەرکەوتوە، ئاماژەی بەوەشکردوە هەشت فڕۆکەیان بە تەواوەتی لەناوچوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فەرزانە سادق، وەزیری وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران ئاماری ئەو فڕۆکانی خستەڕوو، کە بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتوە.
فەرزانە سادق ئاماژەی بەوەکرد، لە جەنگەکەدا زیانی بچوکەوە تا بەتەواوەتی لەناوچون، بەر 100 فڕۆکەیان کەوتوە، کە هەشتیان بە تەواوەتی لە ناوچون.
ناوبراو لەباری کەشتییەکانیشەوە وتویەتی؛ لە جەنگەکەدا نزیکەی 140 کەشتیی مەدەنی تایبەت زیانیان بەرکەوتووە، کە لەنێویاندا کەشتییە بارهەڵگر و نەفەرهەڵگرەکانی ناوخۆیی دانیشتوانی بەندەرەکانی تێدابووە.


