وەزارەتی دەرەوەی چین: کورد نەتەوەیەکی گرنگە لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە كێوی عەرەفە لە مەككە كۆبونەتەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و تاوەكو ئێوارە كاتەكانیان بە نزا و پەرستش بەسەر دەبەن، دەسەڵاتدارانیش هۆشداری لە بەرزی پلەكانی گەرما دەدەن.
فەهد جەلال وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لەسەر كێوی عەرەفە كۆبونەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
داواشی لە حاجییان كردووە بە رۆژوو نەبن و ئاو لەگەڵ خۆیان بەرن و چەتریان پێبێت، چونكە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزن و پێشبینیدەكەن لە هەر 10 دەقەیەكدا حاجییەك لە هۆش خۆی بچێت.
دەشڵێت، هەزار و 200 كیلۆ مەتر چوارگۆشە چەتر و خێمەیان هەڵداوە بۆ حەوانەوەی حاجییان، 129 هێلیكۆپتەر لە ئەركدان و ژمارەیەكی زۆریان ئاو دەڕشێنن بەسەر حاجییاندا.
ئەو كەسانەی بەشداری لە مەراسیمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەكەن، دەبێت رۆژی عەرەفە لە بەرەبەیانەوە تاوەكو خۆرئاوا بوون لە كێوی عەرەفە بمێننەوە و لە یەكەم رۆژی جەژنیشەوە دەستدەكەن بە قوربانیكردن و بەجێگەیاندنی رێورەسمەكانی تری حەج.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، باندێکی لەشفرۆشییان دەستگیر کردووە، کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسدا، شەوی رابردوو 4ی حوزەیران، باندێکی لەشفرۆشی دەستگیر کران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتبوون، کە چواریان لە رەگەزی مێ بوون و لە نەتەوەی عەرەب بوون، پێنجەمیشیان لە رەگەزی نێر بوو و بە نەتەوە کورد بوو.
ئەوەش هاتووە، باندەکە بە ماددەی ٤ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٨٨ دەستگیر کراون، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە ئەنجامدراو دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیر کرا، سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.
لێپرسراوێكی رۆژئاوای كوردستان رەتی دەكاتەوە لەسەر داوای توركیا هەسەدە و سەرجەم هێزەكانی ئەو بەشە لە كوردستان دەستبەرداری چەك بن .
غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە رایگەیاند، پەیوەندییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە گەڵ ئیدارەی دیمەشق بەردەوامە و جەخت لە یەكپارچەیی سوریا و مافی سەرجەم پێكهاتەكان كراوەتەوە و كورد نەك كێشە نییە لە سوریا بەڵكو بەشێكی گرنگە لە چارەسەری كێشەكان.
هاوسەرۆكی پەیەدە وتویەتی كێشەیان لەگەڵ كۆبونەوە لەگەڵ توركیا نییە، بەڵام رەوشی سوریا وەك توركیا نییە، داعش هێشتا چالاكە و تا ناسنامە و مافەكانی كورد بە شێوەیەكی یاسایی مسۆگەر نەكرێت ، پێویست ناكات باس لە دەستبەرداربوونی چەك بكرێت.
غەریب حەسۆ وتیشی، ئەوان ئامادەن راستەخۆ لەگەڵ توركیا دانوستان بكەن چونكە ئەو وڵاتە دەتوانێت رۆڵی گرنگ لە سوریا بگێڕێت بە تایبت لە بواری گەڕانەوەی پەنابەراندا بەڵام ناكرێت هەمو داواكارییەكانی ئەو وڵاتە جێبەجێ بكرێت.