پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، باندێکی لەشفرۆشییان دەستگیر کردووە، کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاکییەکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسدا، شەوی رابردوو 4ی حوزەیران، باندێکی لەشفرۆشی دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتبوون، کە چواریان لە رەگەزی مێ بوون و لە نەتەوەی عەرەب بوون، پێنجەمیشیان لە رەگەزی نێر بوو و بە نەتەوە کورد بوو.

ئەوەش هاتووە، باندەکە بە ماددەی ٤ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە ٨ی ساڵی ١٩٨٨ دەستگیر کراون، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە ئەنجامدراو دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیر کرا، سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.