زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە كێوی عەرەفە لە مەككە كۆبونەتەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج و تاوەكو ئێوارە كاتەكانیان بە نزا و پەرستش بەسەر دەبەن، دەسەڵاتدارانیش هۆشداری لە بەرزی پلەكانی گەرما دەدەن.

فەهد جەلال وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لەسەر كێوی عەرەفە كۆبونەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

داواشی لە حاجییان كردووە بە رۆژوو نەبن و ئاو لەگەڵ خۆیان بەرن و چەتریان پێبێت،  چونكە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزن و پێشبینیدەكەن لە هەر 10 دەقەیەكدا حاجییەك لە هۆش خۆی بچێت.

دەشڵێت، هەزار و 200 كیلۆ مەتر چوارگۆشە چەتر و خێمەیان هەڵداوە بۆ حەوانەوەی حاجییان، 129 هێلیكۆپتەر لە ئەركدان و ژمارەیەكی زۆریان ئاو دەڕشێنن بەسەر حاجییاندا.

ئەو كەسانەی بەشداری لە مەراسیمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەكەن، دەبێت رۆژی عەرەفە لە بەرەبەیانەوە تاوەكو خۆرئاوا بوون لە كێوی عەرەفە بمێننەوە و لە یەكەم رۆژی جەژنیشەوە دەستدەكەن بە قوربانیكردن و بەجێگەیاندنی رێورەسمەكانی تری حەج.