بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم لە 48 سەعاتی داهاتوودا پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆدا ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە ە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:20 پلەی سیلیزی

گەرمیان:24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:11 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی