وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ كردنەوەی كەناڵی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەكاتەوە و سەپاندنی گەمارۆی وشكانیش بەسەر وڵاتەكەیدا بە مەحاڵ دەزانێت.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە كاركردن بۆ كردنەوەی كەناڵە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ ئەمریكا بە مەبەستی دانوستان و هەڵگرتنی سزاكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەپاندنی گەمارۆی وشكانی بەسەر ئێراندا بەهۆی رووبەرە فراوانەكەی، زۆریی پارێزگا سنوورییەكان و پەیوەندییە فراوانەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، نیمچە مەحاڵە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دووشەممە محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەر لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی كۆبوویەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران.