عەلی زەیدی پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆریی نەوتی 'جورف سەخر' دیاریدەکات
ئوسامە ئەبوبەکر
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازیی ئەمنی کۆبووەوە و بڕیاریداوە ئەو هێزە بگۆڕێت کە پارێزگاری لە 'جورف سەخر' دەکات.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە چەک دەبێت تەنها لای دەوڵەت بێت، هەروەها سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە، پۆلیسی وزەی عیراق ئەرکی پاراستنی بۆریی نەوتی 'جورف سەخر' بگرێتە ئەستۆ، هەروەها ئەو هێزەی ناوچەکە دەپارێزێت بگۆڕدرێت بۆ هێزێکی دیکە کە سەرۆک وەزیران خۆی دیاری دەکات.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لیژنەکەی عیراق بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و بەدیهێنانیس سەقامگیری و ئاسایش.



