دەروازەی سنوری شەیب لە نێوان عیراق و ئێراندا کرایەوە
سەحەر عومەر
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
حكومەتی عیراق دەروازەی نێودەوڵەتیی شەیب دەكاتەوە و دەروازەی مەندەلیش بەكاتیی دادەخات بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارە تەكنیكییەكان.
فەریق عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەروازەی سنوریی شەیب لە نێوان عیراق و ئێران بە تەواوی كراوەتەوە، دوای ئەوەی سەرجەم پێداویستییە تەكنیكی و كارگێڕییەكان تەواوكران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی هەینیی داهاتووەوە دەروازەی سنوریی مەندەلی بە شێوەیەكی كاتیی دادەخرێت بۆئەوەی كارە تەكنیكییەكان لەو دەروازەیەشدا تەواو بكرێن.
لە رۆژی 20ی مانگی رابردوو بە بڕیارێكی حكومەتی عیراق دەروازەی شەیب لە نێوان عیراق و ئێران داخرا و هەر ئەو كاتەش وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیان لەلایەن عیراقەوە پێنەگەیشتووە لە بارەی داخستنی ئەو دەروازەیە.



