لە ئیزمیری تورکیا تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵادا رویداوە، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان کردووە.

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، هاوخەمی قوڵی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک ئەردۆغان و بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی 'کارگەی پۆڵای HABAŞ' دەکەم کە لە ئیزمیر رویدا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، لەم کاتە سەختەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ تورکیا دووپات دەکەینەوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەردۆغان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا لە رایگەیاند، لە کارگەی 'هاباش' لە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا، ئاگرکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان لەژێر چاودێریی چڕدان.