هێزی دەریایی ئێران: لە رۆژانی سەرەتای جەنگدا كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵنمان بە مووشەك پێكاوە
لازیا عەلی
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
فەرماندەیەكی باڵای هێزی دەریایی ئێران بە ئامانجگرتنی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی ئەبراهام لینكۆڵن بە مووشەكی ئێرانی رادەگەیەنێت، و جەخت دەكاتەوە زیانپێگەیاندنی بووەتە هۆی پاشەكشەكردنی لە ئاوەكانی ناوچەكە.
فەرهاد فەتاحی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی دەریایی ئێران ئاشكرای كرد لە رۆژانی سەرەتای جەنگدا، مووشەكێكی هێزەكانیان كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی ئەبراهام لینكۆڵنی پێكاوە و ناچاری كردووە بكشێتەوە. و مووشەكەكە زیانی گەورەی پێگەیاندووە و ئەركە سەربازییەكەی لە ناوچەكەدا پەكخستووە.
باسی لەوەشكرد هێزەكانیان لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی پێشكەوتووەوە چاودێریی جموجۆڵەكان دەكەن؛ راشیگەیاند تاران بە هەموو شێوەیەك رێگری دەكات لەوەی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە سنوورە ئاوییەكانی ئێران و گەرووی هورمز نزیك ببنەوە.

