عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، كۆتاییهێنانی بە گرێبەستی كاری 69 راوێژكاری لە نوسینگەكەی خۆیدا راگەیاند.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی رەسمیی نوسینگەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە بڵاوکراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی راستەوخۆی سەرۆك وەزیران بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی 69 راوێژكار لە ناو نوسینگەی سەرۆكایەتیی حكومەتدا.

لە بڕیارەكەدا روونكراوەتەوە ئەم هەنگاوە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و رێكخستنەوەی كارگێڕیی فەرمانگەكانی سەرۆكایەتی دراوە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی میلاكی راوێژكاری لە سەرجەم بوارەكاندا.