میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر و لە قوڵایی 10کیلۆمەتر، شاری ناچۆی لە  تیبتی باشوری چین هەژاند.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، تا ئێستا لایکەم، بەهۆی بومەلەرزەکەوە  16 کەس گیانیان لەدەستداوە، 65 کەسیش بریندارن، کە رەوشی 11ـیان  خراپە.

جگە لە زیانی گیانیی، زیانی مادی زۆریشی لێکەوتوەتەوە  و زیاتر لە 330  باڵەخانە  و خانوش بەهۆی بومەلەرزەکەوە روخاون یاخود زیانیان بەرکەوتوە.

بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە، لە چەندین شار و ناوچەی دەوروبەری تیبت و پارێزگای چینگهای هەستی پێکراوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی رزگارکردنی هاووڵاتیان  و بەردەوامیش ئاماری قوربانییەکان بەرزدەبێتەوە.