پۆلیسی گەرمیان فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرە بە منداڵان قەدەغە دەکات و هۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران
بڵند
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە رەسمی سەرجەم مارکێت و دوکاندار و فرۆشیارانی ناوچەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک جگەرە و ڤەیپ بە منداڵان و مێرمنداڵان نەفرۆشن، بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.
عەقید سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، رێکاری یاسایی توند بەرانبەر هەر شوێنێک دەگیرێتە بەر کە سەرپێچی بکات و بەردەوام بێت لە فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرە بە تەمەنە بچوکەکان، جەختیشیکردەوە روبەڕوی سزای یاساییان دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم بڕیارەیان لەسەر بنەمای مافی منداڵان دەرکردوە و مەبەستیان پاراستنی تەندروستیی منداڵەکانە و کەسوکاری منداڵانیش بۆ ئەو پرسە داوایانکردوە چاسەسەری ئەو پرسە بکەن.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان داوای لە دایک و باوکان کرد هاوکاریان بن و ئاماژەی بەوە کرد، هەر خێزانێک هەست دەکات بەهۆی فرۆشتنی ئەو جۆرانەی بابەتانەوە منداڵەکەیان زەرەرمەند بوون، دەتوانن سەردانی بنکەکانی پۆلیس بکەن و سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوش، عەقید سۆران ئەوەی خستەڕوو، کە لە قۆناغی دوەمی پلانەکەیاندا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و تێیدا هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیارکردنەوە بۆ خوێندکاران دەستپێدەکەن تا بە دوربن لە بەکارهێنانی جگەرە و ڤیب و هەموو ئەو بابەتانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیان.


