وەزیری گەیاندنی عیراق: ئەپڵیكەیشنی وەیز لەناوخۆی عیراقدا قەدەغەدەكرێت
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزیری گەیاندنی عیراق جارێكی تر جەخت لە قەدەغەكردنی ئەپلیكەیشنی وەیز بۆ رێنیشاندان دەكاتەوە، دەشڵێت، لەلایەن گەنجان و كۆمپانیا ناوخۆییەكانی عیراقەوە ئامادەیی نیشاندراوە بۆ دروستكردنی ئەپلیكەیشنی هاوشێوەی وەیز.
مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عیراق لە كۆڕبەندی حكومڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە بەغداد وتی، پێداگرن لەسەر قەدەغەكردنی ئەپلیكەیشنی وەیز بۆ رێنیشاندان و بەرنامەی تری هاوشێوە بۆ هاوڵاتییان دەستەبەر دەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن گەنجان و كۆمپانیا ناوخۆییەكانی عیراقەوە ئامادەیی نیشاندراوە بۆ دروستكردنی ئەپلیكەیشنی هاوشێوەی وەیز و ئەپڵیكەیشنی دیكە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
ئاماژەی بەوەشدا، لە داهاتوودا هێندەجێگرەوە بۆ ئەپڵیكەیشنی وەیز بەردەست دەبێت، كە چیتر پێویست نەكات ئەو ئەپڵیكەیشنە بەكار بهێنرێت.
لە ئێستادا وەزیری گەیاندنی عیراق وەزارەتەكەی راسپاردووە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئەپڵیكەیشنی وەیز لەناوخۆی عیراقدا قەدە غەبكات، بە پاساوی ئەوەی بەرهەمهێنراوی وڵاتی ئیسرائیلە.



