مەسعود پزیشکیان: وا باشترە ئەمریکا بە زمانی دایەلۆگ لەگەڵماندا کێشەکان چارەسەر بکات
ساکۆ سمکۆ
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی دوایین رەوشی دانوستانیان لەگەڵ ئەمریکادا چەند بابەتێکی جیاوازی بە پوختیی خستەڕوو و هۆشداریشی دایە ئەمریکا لەسەر بەردەوامیدان بە سزاکانیان لەسەر وڵاتەکەی.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەردەوامبوونی سزاکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی خراپتربوونی رەوشەکە.
وتیشی، سزاکانی ئەمریکا کێشەی بۆ ئێران و جیهانیش دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا باشترە بە زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات، لە جیاتی زمانی هێز.


